رێککه‌وتی 4/7/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی هاوبه‌شی بازرگانی مالیزیا و چین کرد، کهلهبهڕێزان کانگ هوبای سه‌رۆکی کۆمپانیای (Machipex) و، بێنجامین فوو عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمپانیای (ME) له‌مالیزیا و، کانگ هوبایۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمپانیای (CMC)ی چینی پێکهاتبوون.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان، ئاماژه‌ی به‌ره‌وشی گه‌شه‌سه‌ندووی کوردستان کرد له‌بواره‌کانی ئاسایش و ئابووری که بوونه‌ته هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ هاتنی به‌رده‌وامی شانده بازرگانییه‌کان بۆ کوردستان.
لای خۆیانه‌وه، ئه‌ندامانی شاندی میوان وێڕای ناساندنی خۆیان و باسکردن له‌سروشتی کاری کۆمپانیاکانیان، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ کوردستان خسته‌روو، که ئه‌ویش دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کاره له‌بواره‌کانی به‌ڵێنده‌رایه‌تی و به‌رهه‌مهێنان و بازرگانی چیمه‌نتۆ و که‌لوپه‌له کاره‌باییه‌کاندا.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌رێز سه‌رۆکی ژوور چه‌ندین زانیاری له‌سه‌ر بازاڕی کار له‌کوردستان و رێنوێنی له‌باره‌ی ده‌ستپێکردن به‌کاری بازرگانی له‌هه‌رێم پێشکه‌ش به‌شاندی میوان کرد، هاوکات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاریکاری شاندی میوان ده‌ربڕی.
رێککه‌وتی 4/7/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی بازرگانی سلۆڤينیا کرد، کهلهبهڕێزان ئیستڤان پۆمیچاڵ سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی کێڵگه‌کانی مه‌ڕوماڵات و ره‌شه‌وڵاخ لهسلۆڤینیا و، میلۆسلاڤ پۆپێک به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتن له‌کۆمپانیای (RUSSEL)ی ئه‌و وڵاته پێکهاتبوون.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌هه‌ولێردا.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز سه‌رۆکی سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی کێڵگه‌کانی مه‌ڕوماڵات و ره‌شه‌وڵاخ لهسلۆڤینیا وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی و شاندی یاوه‌ریان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیاندا، هاته سه‌ر باسی کاروباره‌کانی کۆمه‌ڵه‌که‌یان لهسلۆڤینیا که تایبه‌ته به‌بواری کێڵگه‌کانی به‌خێوکردنی مه‌ڕوماڵات و ره‌شه‌وڵاخ له‌و وڵاته‌دا.
به‌ڕێزیان له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ کوردستان خسته روو که‌ئه‌ویش ئامادهباشیانه بۆ دامه‌زراندنی کێڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌خێوکردنی مه‌ڕوماڵات و ره‌شه‌وڵاخ و کارگه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنانی شیر و پێکهاته‌کانی له‌و کێڵگه‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه و له‌سه‌ر سیسته‌مێکی نوێی پێشکه‌وتووی ئه‌وروپی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که له‌و پێناوه‌دا پێویستیان به‌رێنوێنی و ئامۆژگارییه‌کانی به‌ڕێز سه‌رۆکی ژووری بازرگانییه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز میلۆسلاڤ پۆپێک به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتن له‌کۆمپانیای (RUSSEL) که‌یاوه‌ری شاندی ناوبراو بوو، باسی له‌سروشتی کاری کۆمپانیاکه‌یان کرد، که له‌بواره‌کانی هه‌نارده و هاورده‌کردن و خانووبه‌ره‌دا کار ده‌کات، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێکردنی کاری بازرگانی له‌کوردستان سه‌ردانی هه‌ولێریان کردووه.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور رێنوێنی شاندی میوانی کرد بۆ کارکردن له‌کوردستاندا و پێی راگه‌یاندن و وتی:"سه‌ردانه‌که‌تان بۆ کوردستان هه‌لێکه و ده‌کرێت وه‌ک هه‌ر کۆمپانیایه‌کی دیکه‌ی بیانی بۆ خۆتانی بقۆزنه‌وه، ئێمه‌ش وه‌ک ژوور ئاماده‌ین هاوکاریتان بکه‌ین."
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، سه‌رۆکی شاندی میوان رایگه‌یاند که بڕیاریان داوه له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای پێشکه‌وتووی وڵاته‌که‌یان بێننه کوردستان، هاوکات داوه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆکی ژووری کرد که له‌مانگی ئابی داهاتوودا سه‌ردانی سلۆڤینیا بکات.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...