تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 10 تەمموز 2013

فەرمان عەلی- ئوردن

رۆژی 7-7-2013 لە عەممانی پایتەختی ئوردن بە چاودێری و ئامادەبوونی دكتۆر عەبدوڵا ئینسور سەرۆك وەزیرانی ئوردن و شاندی هه‌رێمی كوردستان، دووەمین (ڤیستیڤاڵی رۆژانی كوردستان) و كۆنفرانسی (ئابووری كوردستانی - ئوردنی) دەستی بەكارەكانی خۆی كرد.

لە دەستپیكی فیستیڤاڵەكه‌دا دكتۆر نایل كابارت سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئوردن لە وتارێكدا ئاماژەی بە بەهێزی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئوردن كردو گوتی "لەئێستادا بازرگان و وەبەرهێنەرانی ئوردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی بەهێزیان هەیەو، ژمارەیەكی بەرچاو لە وەبەرهێنەرانمان لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن". هاوكات رۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشی لە هاوكاری بەردەوامی تێكڕای وەبەرهێنەرانی ئوردنی خسته‌ڕوو. ئاشكراشی كرد كە كاڵاكانی وڵاتەكەی بەردەوام رەوانەی عێراق دەكرێن و، لە هەرێمی كوردستانیش داوایەكی زۆر لەسەر كەلوپەلی تەندروستی ئوردنی هەیە.

پاشان دارا جەلیل خەیات سەرۆكی شاندی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پیشكەشكردو، بە ناوی تێكڕای بازرگانان و وەبەرهێنەرانی كوردستان سوپاسی ئامادەبوونی سەرۆك وەزیرانی ئوردنی كرد لە فیستیڤاڵه‌كه‌ و، وتی "دەرگای هه‌رێمی كوردستان بەردەوام بەڕووی تێكڕای وەبەرهێنەران و بازرگانان كراوەیە"، ئامادەییشی بۆ هەر هاوكاریەك دەربڕی.

دواتر دكتۆر عەبدوڵا ئینسور سەرۆك وەزیرانی ئوردن له‌ وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند "لەئێستادا پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هه‌رێمی كوردستان لە ئاستیكی بەرزدایە". گوتیشی "ئێمە ئەنجامدانی ئەو فیستیڤاڵە كە تێكڕای بوارەكان وەك بازرگانی و وەبەرهێنان نیشاندانی كەلتوری یەكتری و كردنەوەی پیشەنگای جیا جیا، ئەمە نیشانەی ئەوەیە كە لێكنزیكبوونەوەكان گەیشتوونەتە ئاستێكیتر".

گوتیشی "لای ئێمە وەك حكومەتی ئوردن ئاشكراو روونە كە هه‌رێمی كوردستان ئیستا لە چ قۆناغیكی پێشكەوتندایە، ئەو ئارامیەی لە كوردستان هەیە هیواخوازم لە شارەكانی دیكەی عیراقیشدا بوونی هەبێ". سەرۆك وەزیرانی ئوردن داوای لە وەبەرهێنەرانی وڵاتەكەی كرد لە كوردستان كاری وەبەرهێنان بكەن، داواشی لە هه‌رێمی كوردستان كرد ئەو تیكەڵبوونە كەلتوری و بازرگانی و كومەڵایەتییە بگەیەننە ئاستی بەرزتر.

سەرۆكی حكومەتی ئوردن، ئاشكرای كرد كە ساڵی رابردوو قەبارەی بازرگانی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان و عێراق گەیشتۆتە 1.26 ملیار دۆلار. ئەوەشی ئاشكرا كرد كە قەبارەی هەناردەكردنی كەلوپەلی ئوردنی بۆ عێراق لەساڵی 2012 گەیشتۆتە یەك ملیار دۆلارو هاوردەكردنیش گەیشتۆتە 268 ملیۆن دۆلار.

دووەم رۆژی ئەو كونفرانسە لە شاری عەقەبەی گەشتیاری بەڕێوەچوو، پڕۆگرامی رۆژی بەیانی پیشكەشكردنی چەند وتارو لێكۆڵینەوەیەك بوو، سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبردنی گەشتیاری عەقەبە وتی "ئەمڕۆ بۆ ئێمە شەرەفێكی گەورەیە كە لەگەڵ براكانمان لە هه‌رێمی كوردستان بەهاوبەشی بەشداری لەو كونفرانسە دەكەین، ئێمە ئامادەین بۆ هەر هاوكارییەك لە بواری گەشتیاری كە پیشكەش بە هه‌رێمی كوردستان بكەین". گوتیشی "بەوپێیەی ئیمە لە بواری گەشتیاریدا شارەزیەكی بەهێزمان هەیە، بۆیە دەتوانین لەوبوارەدا لەنیوان هەردوولادا كاری باش و سەركەوتوو بكرێت".

پاشان دارا جەلیل خەیات سەرۆكی شاندی هه‌رێمی كوردستان وتاریكی پیشكەشكردو گوتی "دەرگای هه‌رێمی كوردستان لە تێكڕای بوارەكان كراوەیەو، حكومەتی هه‌رێم هاوكاری ته‌واو دەكات بەتایبەت لە بواری گەشتیاریدا دەكرێت سوودی باش لە یەكتری وەربگیرێت".

دواتر دكتۆرە شەنگول حەسیب رێكخەری كونفرانس و فیستیڤاڵه‌كه‌ دوای ئەوەی وردەكاریەكی سەبارەت بە پێشكەوتنەكانی هه‌رێمی كوردستان باسكرد، سەبارەت بە پرۆژە گەشتیارییەكانیش گوتی دەكرێت هەولێر لەگەڵ عەقەبە وەك دوو شاری دەستە خوشك لەو بوارەدا كاری جدی بكەن.

ئینجا مەحمود شیخ رەۆوف وتارێكی پێشكەشكردو گوتی "حكومەتی هه‌رێمی كوردستان هاوكارو پشتگیرییه‌كی تەواوی كەرتی تایبەتە، له‌ئێستاشدا لە هه‌رێمی كوردستان ژمارەیەكی یه‌كجار زۆر لە كومپانیای بیانی كاری بازرگانی وەبەرهێنان دەكەن، هەڵبەت رەوشی لەباری ئاسایش و پاڵپشتییەكانی حكومەت بۆ ئەو كەرتە، درەگایەكی خێرای بەڕووی بواری ئابووری هه‌رێمدا كردۆتەوە". ئه‌و داوای لە وەبەرهێنەرانی ئوردنی كرد كە لە هه‌رێمی كوردستان كار بكەن.

پاش تەواوبوونی مەراسیمی وتارخوێندنەوە لەلایەن لێژنەی بەڕێوەبردنی كۆنفرانس و بە بەشداری ژمارەیەك پسپۆرو شارەزای بواری ئابووری لە هەردوولا چەند توێژینەوەیەك پیشكەش كرا. دوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوەو بابەتە ئابوورییەكان، ئاهەنگی (رۆژانی كوردستان) لە عەقەبە بە بەشداری شاندیكی فراوانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێم و ئوردن بەڕێوەچوو، تیپی هەڵپەركێی میللی هه‌رێمی كوردستان و ئوردن ژمارەیەك تابلۆی هونەرییان پیشكەش كرد. ئەو فیستیڤالە ماوەی سێ‌ رۆژ بەردەوام بوو.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑