رێککه‌وتی 3/6/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی هاوبه‌شی په‌رله‌مانی و بازرگانی به‌ریتانیا کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی و سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن له‌کاره‌که‌یاندا.
هه‌روه‌ها وتی:"ره‌وشی ئابووری هه‌رێم و باری ئاسایش که‌رۆژ له‌دوای رۆژ سه‌قامگیری به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن، هۆکاری سه‌ره‌کی راکێشانی وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌نکارانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ن بۆ کوردستان."
هه‌روه‌ها تیشکی خسته سه‌ر ئاستی کار و پڕۆژه بازرگانییه‌کان به‌یارمه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که بوونه‌ته هۆکاری دابه‌زاندنی رێژه‌ی بێ‌کاری له‌کوردستاندا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که ئێستا حکومه‌تی هه‌رێم بیمه‌ی بێ‌کاری ده‌دات به‌و ده‌رچووانه‌ی زانکۆ و په‌یمانگاکان که‌هێشتا کاریان ده‌ست نه‌که‌وتووه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه پاڵپشتی دارایی ده‌کرێن به‌پێدانی قه‌رزی بچووک بۆ دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی تایبه‌ت.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا، که خاتوو به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له له‌نده‌ن ئاماده‌یبوو، به‌ڕێز جاسون ماكارتنی ئه‌ندامی پارتی پارێزگاران له‌په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاساگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شاندی یاوه‌ری له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنیاندا، خۆشحاڵی خۆیانی ده‌ربڕی به‌سه‌ردانیکردنی هه‌رێمی کوردستان و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له‌میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یاندا له‌نزیکه‌وه ئاگاداری پێشکه‌وتنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بوون له‌هه‌موو رووه‌کانه‌وه.
دواتر ئه‌ندامانی شاندی میوان وێڕای ناساندنی خۆیان، به‌کورتی ئامانجی سه‌ردانه‌کانیان خسته روو، که‌سه‌رجه‌میان له‌کۆکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان له‌باره‌ی ره‌وشی کوردستان ده‌بینییه‌وه بۆ مه‌به‌ستی هاتنی خاوه‌نکارانی به‌ریتانیا بۆ کوردستان.
هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌و دیداره‌دا، هه‌ردوولا تاوتوێی بابه‌تی سازدانی کۆنفڕانسێکی ئابووری گه‌وره‌یان کرد که بڕیاره له‌ماوه‌ی مانگی داهاتوودا له له‌نده‌ن ببه‌سترێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور کرا بۆ ئه‌و کۆنفڕانسه.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات دیاری رێزلێنانی ژووری به‌خشییه ئه‌ندامانی شاندی میوان و ئاماده‌یی ژووریشی به‌مه‌به‌ستی هاوکاری و یارمه‌تدانی شاندی میوان خسته روو.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...