رێککه‌وتی 23/6/2013، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان رۆبه‌رت رۆسلیسکۆ کونسوڵی ئابووری له‌باڵیۆزخانه‌ی رۆمانیا له‌به‌غدا و، یوجین سلیانۆ سه‌رۆکی نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی رۆمانیا له‌هه‌ولێر و، ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، دیدارێکی بازرگانی له‌نێوان ژماره‌یه‌ک له‌خاوه‌نکارانی کوردستان و رۆمانیادا به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی به‌شداربووانی دیداره‌که، هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ به‌رنامه‌ی شاندی ئابووری رۆمانیا خواست، که‌ئه‌ویش سازدانی کۆبوونه‌وه و دیداری دوو قۆڵییانه بوو له‌گه‌ڵ خاوه‌نکاران و کۆمپانیاکان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی بواری ئابووری له‌هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و سلێمانیدا.
پاشان ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، که به‌ر له‌چه‌ند مانگێک شاندێکی فراوانی بازرگانی به‌سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیری بازرگانی کوردستان سه‌ردانی وڵاتی رۆمانیایان کردووه و له‌ئه‌نجامدا چه‌ندین رێککه‌وتننامه‌ی گرنگیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوندیداره‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا واژۆکردووه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له‌کوردستاندا ره‌وشی ئاسایش ئارامه و ده‌رگه کراوه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی و ده‌رفه‌تی کارکردنیش له‌هه‌موو بواره‌کاندا مسۆگه‌ر کراوه، بۆیه ده‌کرێت رۆمانییه‌کان هه‌ل بۆ خۆیان بقۆزنه‌وه و سوودی ته‌واو له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن و، کاری بازرگانی له‌م هه‌رێمه‌دا به‌زیادكردنى ژماره‌ی کۆمپانیاکانیان فراوانتر بکه‌ن.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز رۆبه‌رت رۆسلیسکۆ وتی:"خۆشحاڵین که بۆ دووه‌م جار دیداری ئابووری له‌ژووری بازرگانی ساز ده‌که‌ین، ئێمه رۆڵی ژووری بازرگانی به‌رزده‌نرخێنین، که هه‌میشه ده‌رفه‌تی بۆ خاوه‌نکارانی رۆمانیا ره‌خساندووه له‌سازدانی ئه‌م جۆره چاوپێکهوتننانهدا."
هه‌روه‌ها وتی:"رۆمانیا به‌شێکه له‌یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئاستی ئابوورییه‌که‌ی زۆر له‌پێشه، هاوکات بڕوامان وایه که کوردستان جێیه‌کی گونجاوه بۆ سه‌رمایه‌گوزاری وڵاته‌که‌مان، بۆیه حه‌ز ده‌که‌ین له‌په‌ره‌پێدانی ئه‌م هه‌رێمه‌دا به‌شداری بکه‌ین، هه‌روه‌ها هیواخوازین که کوردستان بگاته ئاستێکی زۆر به‌رزتر له‌ناوچه‌که‌دا و رۆمانیاش په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی له‌گه‌ڵیدا فروانتر بکات."
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان داواشی له‌خاوه‌نکارانی کوردستان کرد که بتوانن له‌ئاینده‌دا سه‌ردانی رۆمانیا بکه‌ن و له‌وێ ده‌ست به‌کاری سه‌رمایه‌گوزاری بکه‌ن.
دواتر، ئه‌ندامانی شاندی میوان و خاوه‌نکارانی کوردستان وێڕای ناساندنی خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان و سروشتی کاری کۆمپانیاکانیان به‌یه‌کتر، چه‌ندین سه‌رنجی تایبه‌تی خۆیان له‌باره‌ی کارى هاوبه‌ش و چۆنێتی نه‌هێشتنی گرفته‌کانی به‌رده‌م کاری بازرگانیکردنیان خسته‌روو.
هه‌روه‌ها له‌میانه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی ئه‌ندامانی شاندی میواندا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، چه‌ندین رێنوێنی و زانیاری به‌که‌ڵکی دایه ئه‌ندامانی شانده‌که.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیا رۆمانییانهی که له‌رێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه سه‌ردانی باره‌گه‌ی ژووریان کرد، پسپۆر بوون له‌بواره‌کانی ئه‌ندازیاری بیناسازی و به‌رهه‌مهێنانی که‌لوپه‌له‌کانی ناوماڵ و که‌ره‌سته‌کانی بیناسازی و، دروستکردنی ئامێره‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه و کشتوکاڵییه‌کان و، دامه‌زراندنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و، دانانی تۆڕه‌کانی ئایتی و ئاوی گه‌رم وسارد و، چه‌ند بوارێکی دیکه‌دا .
رێککه‌وتی 19/6/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی گروپی کۆمپانیاکانی (SENA)ی تورکی کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور پاش به‌خێرهێنانی شاندی میوان، باسی له‌پێشکه‌وتنه‌کانی ئابووری هه‌رێمی کوردستان کرد ، هاوکات چه‌ندین رێنمایی پێویستیشی له‌باره‌ی چۆنێتی ده‌ستکردن به‌کاری بازرگانی و سه‌رمایه‌گوزاری له‌کوردستاندا پێشکه‌ش به‌ئه‌ندامانی شاندی میوان کرد.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێزیان هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ شاندی میوان خواست له‌کاره‌کانی ئاینده‌یاندا، به‌شێوه‌یه‌ک که بتوانن سوود به‌خۆیان و خه‌ڵکی کوردستان بگه‌یه‌نن و، هه‌روه‌ها هاوکاری و یارمه‌تیدانی ژووریشی بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز ساڵح یه‌ڵدیز سه‌رۆکی گروپی ناوبراو، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شاندی یاوه‌ری له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنیاندا له‌لایه‌ن ژووره‌وه، هاوکات باسی سروشتی کاری گروپه‌که‌یانی کرد، که له‌بواره جۆراوجۆره‌کانی IT و ئینته‌رنێتدا کار ده‌که‌ن، ئاماده‌یی گروپه‌که‌شی به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێکردن به‌کار بازرگانی ده‌ربڕی و راشیگه‌یاند، که‌ئامانج له‌سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌ولێر بۆ مه‌به‌ستی ئاگاداربوونی پێشوهختهیانه له‌و ره‌وشه‌ی کهلهبازاڕی کوردستاندا هه‌یه.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...