شاندێکی بازرگانی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی وڵاتی تونسی کرد، له‌میانه‌یدا چه‌ندین دیداری فه‌رمی ئه‌نجامدار و دوو رێککه‌وتننامه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ژووره‌کانی بازرگانی ئه‌و وڵاته واژۆکران.
شاندی ناوبراو که‌به‌سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و، ئه‌ندامێتی به‌ڕێزان سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و، ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی هه‌ر سێ ژووری بازرگانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک و، ژماره‌یه‌ک له‌بازرگانانی هه‌رێم پێکهاتبوون، له‌سه‌ر بانگهێشتێکی فه‌رمی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی تونس رێککه‌وتی 11/6/2013، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان کرد و، به‌گه‌یشتنیان بۆ ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن به‌ڕێزان راست نوری شاوه‌یس سه‌رۆکی نێرده‌ی دیپلۆماسی عێراق له‌تونس و منیر ئهلموئهخیر و به‌رپرسانی باڵای ژووری بازرگانی ئه‌و وڵاته پێشوازی کران.
له‌دووه‌م رۆژی گه‌شته‌که‌یاندا، شاندی ناوبراو ئاماده‌ی مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی پێشه‌نگای (پیشه‌سازی و نوێکردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش)ی ئه‌و وڵاته بوون، که له‌میانه‌یدا به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پێشه‌سازی هه‌ولێر، به‌ناوی ئه‌ندامانی شاندی یاوه‌ری وتارێكی پێشکه‌ش کرد و تێدا باسی له‌رۆڵی هه‌رێمی کوردستان کرد لهناوچهکی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا و، بوونی هه‌له‌کانی وه‌به‌رهێنانی له‌کوردستان شیکرده‌وه.
دواتر به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ گه‌ڕانیان به‌ناو به‌شه‌کانی پێشه‌نگاکه‌دا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کۆمپانیا به‌شداره‌کاندا ئه‌نجامدا و له‌میانه‌یدا زانیاری له‌باره‌ی ره‌وشی پێشکه‌وتووی ئابووری و ئاسایشی کوردستانی پێدان.
ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ، شانده‌که‌ی هه‌رێم ئاماده‌ی خوانێک بوو که‌له‌لایه‌ن ژووری بازرگانی تونس بۆ به‌شداربووانی پێشانگه‌که سازکرابوو، له‌میانه‌یدا به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور گفتوگۆیه‌کی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز وه‌زیری بازرگانی تونس ئه‌نجامدا و تێدا باسی لهبارودوخی گشتی هه‌رێم و رێوشوێنه‌کانی چۆنێتی دانان و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی له‌نێوان کوردستان و تونس‌دا کرد.
رۆژی دواتر له‌میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکی نێوان شاندی بازرگانی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان وه‌زیری بازرگانی و وه‌زیری پیشه‌سازی تونس و، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ئابووری لیبیا، رێککه‌وتننامه‌یه‌کی هاوبه‌شی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردوو ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و تونس، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات و منیر ئهلموئهخیر واژۆکرا.
به‌و بۆنه‌یه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور له‌وته‌یه‌کیدا پێگه‌ی ئابووری هه‌رێمی بۆ ئاماده‌بووان شیکرده‌وه و دووپاتیشی له‌سه‌ر رۆڵی هه‌رێم له‌ناوچه‌که‌دا کرده‌وه، هه‌روه‌ها تیشکیشی خسته سه‌ر ره‌وشی ئارامی ئاسایش و سه‌قامگیری ئابووری هه‌رێم.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان داوای له‌به‌ڕێزان وه‌زیری بازرگانی و وه‌زیری پیشه‌سازی تونس کرد که هه‌وڵی دروستکردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و وڵاته‌کانیان بده‌ن، جه‌ختیشی کرده‌وه که‌گرنگترین هه‌نگاو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی راسته‌وخۆی نێوان هه‌رێم و ئه‌و وڵاته‌یه.
داواشی له‌کۆمپانیا تونسییه‌کان کرد که روو بکه‌نه هه‌رێمی کوردستان و ده‌ست به‌کاری وه‌به‌رهێنان له‌بواری گه‌شتیاریدا بکه‌ن، چونکه ئه‌وان شاره‌زایی ته‌واویان له‌و بواره‌دا هه‌یه و کوردستانیش پێویستی به‌تواناکانیان هه‌یه.
هه‌مان رۆژ، شاندی ناوبراو له‌لایه‌ن هه‌ردوو وه‌زیری گه‌شتوگوزار و گواستنه‌وه و گه‌یاندنی تونس پێشوازی کران، له‌میانه‌یدا چه‌ندین بیرۆکه‌ی گرنگی بازرگانی و سه‌رمایه‌گوزاری و زانیاری بواری پڕۆژه بازرگانییه‌کان بۆ تونسییه‌کان له‌کوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور خرایه به‌رباس، لای خۆیانه‌وه هه‌ردوو وه‌زیر خۆشحاڵی خۆیان له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ربڕی.
هه‌مان رۆژ، شاندی بازرگانی کوردستان ئاماده‌ی دیدارێکی (نێوده‌وڵه‌تی بۆ وه‌به‌رهێنان) بوون که لههوتێلى (المرادی) به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆک وه‌زیران و ژماره‌یه‌ک له‌وه‌زیرانی تونس به‌ڕێوه‌چوو.
رۆژی دواتر، شاندی ناوبراو له‌لایه‌ن سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی بنزرت پێشوازی کرا، لهچاوپێکهوتنێكدا که تێدا به‌ڕێز جێگری پارێزگاری بنزرت و ژماره‌یه‌ک له‌خاوه‌نکارانی ئه‌و شاره ئاماده‌یبوون، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور له‌وته‌یه‌کیدا دووپاتی له‌سه‌ر گرنگی به‌ستنی په‌یوه‌ندییه دوو قوڵییهکان بۆ بازرگانانی هه‌ردوولا کرده‌وه، له‌میانه‌یدا رۆژی 14/6/2013 یاداشتنامه‌یه‌کی لێکگه‌یشتنی له‌نێوان یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی بنزرت، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان سه‌رۆکی هه‌ردوو ژوور واژۆکرا.
شایەنی باسە ، ئەم سەردانەی شاندی بازرگانی هەرێمی كوردستان بۆ ولاتی تونس بە گرنگ وەسف دەكرێت ، بۆیە لە لایەن دەزگاكانی راگەیاندنی ئەو ولاتەوە گرنگی زۆری پێدرا .
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...