رێککه‌وتی 12/6/2013، به‌ڕێز ئیبراهیم محمد سۆفی جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی بازرگانی مالیزیا کرد، که له‌به‌ڕێزان مزلن هارون جێگری رێپێدراوی بازرگانی سه‌نته‌ری بازرگانی مالیزیا و کونسوڵی بازرگانی ئه‌و وڵاته له‌دوبه‌ی و، محه‌مه‌د جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری بازاڕکردن له‌سه‌نته‌ری ناوبراو پێکهاتبوون.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز ئیبراهیم محمد سۆفی جێگری سه‌رۆکی ژوور وێرای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، ئاماژه‌ی به‌پێشکه‌وتنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کرد به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووریدا و، وتی:"ئه‌م پێشکه‌وتنه‌ی له‌کوردستاندا به‌رچاو ده‌که‌وێت سه‌ره‌تایه‌که بۆ قۆناغێکی زۆر گه‌وره‌تر و گه‌شاوه‌تر، ئه‌مه‌ش پێمان ده‌ڵێت که‌له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا بازاڕی کار له‌کوردستاندا زۆر فراوانتر ده‌بێت و، پێویستیمان به‌خه‌ڵکێکی زۆرتر و ژماره‌یه‌کی زۆرتری کۆمپانیای بیانی ده‌بێت."
له‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌ڕێزیان مالیزیای به‌وڵاتێکی پێشکه‌وتوو له‌قه‌ڵه‌م دا و داوای کرد که بازرگانه مالیزییه‌کان زۆر به‌خێرایی روو له‌کوردستان بکه‌ن، چونکه ئه‌م هه‌رێمه پێویستی پێیانه ئه‌وانیش پێویسته جێپێی خۆیان له‌م هه‌رێمه‌دا دابنێن."
هه‌روه‌ها زیاتر روونیکرده‌وه و، وتی:"به‌گرنگی ده‌زانین که شاندێکی فراوانی میدیای مالیزی سه‌ردانی کوردستان بکه‌ن له‌داهاتوودا، تاکو روهشی ئارامی و سه‌قامگیری بازاڕی کوردستان بۆ هاووڵاتییان وبازرگانانی وڵاته‌که‌یان بگوازنه‌وه."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز مزلن هارون وێرای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی و شاندی یاوه‌ری له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیلێکردنیان له‌لایه‌ن ژووره‌وه، تیشکی خسته سه‌ر کاروباره‌کانی بازرگانی له‌مالیزیا و به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیشی تایبه‌ت بوون به‌سه‌نته‌ری بازرگانی وڵاته‌که‌ی له‌دوبه‌ی.
پاشان ئاماژه‌ی به‌هه‌رێمی کوردستان کرد و وتی:"له‌پاش دوو ساڵ گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ هه‌ولێر، ده‌بینم کوردستان زۆر گۆڕانێکی ئه‌رێـنی به‌خۆوه بینیوه."
هه‌روه‌ها باسی له به‌شداریکردنیان کرد له‌پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ که‌لوپه‌له‌کانی نێوماڵ و نووسینگه‌کان که‌ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر سازد ده‌کرێت، هاوکات راشیگه‌یاند که بڕیاریان داوه 19 کۆمپانیای وڵاته‌که‌یان به‌شداری لهپێشانگهیهکی نێوده‌وڵه‌تیدا بکه‌ن که‌بڕیاره له‌مانگی ئۆکتۆبه‌ری داهاتوودا له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه وێڕای گه‌یاندنی سڵاوی سه‌رۆکی سه‌نته‌ره‌که‌ی به‌سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور، داوه‌تی به‌رپرسانی ژووری کرد بۆ سهرادنیکردنی وڵاته‌که‌یان له ئاینده‌دا.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، هه‌ردوولا دیاری رێزلێنانیان پێشکه‌ش به‌یه‌کتری کرد، هاوکات لای خۆیه‌وه به‌ڕێز جێگری سه‌رۆکی ژوور، ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی هه‌ر شاندێكی مالیزیا ده‌ربڕی که‌له‌داهاتوودا سه‌ردانی کوردستان بکات.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...