بۆ تاوتوێکردنی بڕگه‌ی سێی بڕیاری ژماره 2640ی رێککه‌وتی 18/3/2013ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، كە هەبوونی وەرشەی چاككردنەوەی ئۆتۆمبێلی كردۆتە مەرجێك لە سەر كۆمپانیا‌و فرۆشگاكانی ئۆ تومبێل .
لەبەر هەبوومی رەخنەو نارەزایی لە سەر جێبەجێ كردنی ئەو مەرجە ، له‌سه‌ر پێشنیاری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، رێككه‌وتی 23/5/2013، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سینان چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و، دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان و، سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و، جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی دهۆك و، نوێنه‌رانی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی حکومی و، ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی ژووری بازرگانی، بۆ وه‌رگرتنی راو سه‌ره‌نجى بریکاره‌کانی دابه‌شکردن و خاوه‌ن كۆمپانیا و پێشانگه‌کانی ئۆتۆمبێل له‌شاره‌کانی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه ، له‌باره‌گه‌ی ژوور كۆبوونه‌وه‌یه ك سازکرا، بەمەبەستی یەك خستنی راو سەرنجی بەشداربوانی كۆبوونەوەكە لە راپۆرتێكدا و بەرز كردنەوەی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ چاو خشاندنەوە بەو برگەیه دا و گونجاندنی لە گەل خواستی ئەوان و بازاری كار لە هەرێمدا .
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه، مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئامانج له‌سازدانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه، وه‌رگرتنی رای خاوه‌نکارانی بواری پیشه‌ی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله له‌سه‌ر بابه‌ته‌که، چونکه به‌ره‌نجامی کاره‌که ده‌بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی فرۆشیاران و کڕیاراندا بێت.
پاشان به‌ڕێز سینان چه‌له‌بی، له‌وته‌یه‌کیدا به‌کورتی باسی له‌زیادبوونی کێشه‌ی بواره‌کانی هاتووچۆ له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌کان له‌هه‌رێمدا کرد، له‌وانیش رووداوه‌کانی هاتوچۆ و نه‌بوونی سیسته‌مێکی تایبه‌ت له‌بازاڕی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا.
هه‌روه‌ها روونیکرده‌وه و ئاماژه‌ی پێدا که له‌پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی زیانه ماڵی و گیانییه‌کان، پێشتر سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تمه‌ندی پێکهێنا و چه‌ندین بڕیاری گرنگی له‌و باره‌وه ده‌رکرد، له‌وانیش ده‌ستنیشانکردنی مه‌واسه‌فاتی ستاندار بۆ هێنانی ئۆتۆمبێل و پێدانی مۆڵه‌ت و دانانی مه‌رجی دامه‌زاراندنی وه‌رشه‌ی چاککردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر کۆمپانیاکانی هاورده‌کاری ئۆتۆمبێل له‌کورستاندا، به‌ڵام ئێستا دووباره له‌ره‌وشه‌که ده‌کۆڵدرێته‌وه و رای هه‌موو لایه‌ک وه‌رده‌گیرێت، تاکو سه‌ر له‌نوێ چاو بهمهرجهکاندا بخشێندرێنه‌وه.
دواتر، سه‌رجه‌م به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌که راوبۆچوونه‌كانیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌که خسته‌روو، تێدا زۆربه‌یان مه‌رجی دامه‌زراندنی وه‌رشه‌ی چاککردنه‌وه له‌سه‌ر کۆمپانیاکانیان به‌پێویست نه‌زانی و رایانگه‌یاند که ئه‌و بابه‌ته ده‌رگه به‌رووی کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی دیکه‌دا ده‌کاته‌وه.......
رێککه‌وتی 22/5/2013 له‌باره‌گه‌ی ژوور، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز ئه‌نوه‌ر نوحاس باڵیۆزی به‌ڕازیل له‌به‌غدا و شاندی یاوه‌ری کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی باڵیۆزی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌هه‌ولێر و، وتی:"خۆشحاڵین که حکومه‌تی به‌ڕازیل ئاستی نوێنه‌رایه‌تی خۆی بۆ کونسوڵخانه به‌رز ده‌کاته‌وه، به‌راستی ئه‌مه هانده‌رێکی باشه بۆ بازرگانانی هه‌ردوولا تاکو ده‌ست به‌چالاکی کاری بازرگانی و سه‌رمایه‌گوزاری راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌کدا بکه‌ن."
پاشان به‌ڕێزیان تیشکی خسته سه‌ر ره‌وشی کوردستان به‌گشتی و بواری ئابووری ئه‌م هه‌رێمه به‌تایبه‌تی و، هه‌روه‌ها وتی:"ره‌وشه‌که‌مان له‌باره بۆ هاتنی کۆمپانیا بهڕزایلییهکان و، خه‌ڵكی ئێمه‌ش زانیاری باشی له‌باره‌ی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌یه، چ له‌بواری وه‌رزشی یان پیشه‌سازی و یاخود بازرگانی و کشتوکاڵی و گه‌شتیاری بێت، بۆیه پێویسته که خاوه‌نکارانی ئه‌و وڵاته په‌له بکه‌ن و روو بکه‌نه هه‌رێمی کوردستان."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز ئه‌نوه‌ر نوحاس که به‌ڕێز سه‌فین سندی کونسوڵی فه‌خری به‌ڕازیل له‌هه‌ولێر یاوه‌ری بوو، سوپاسی رێکخستنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی کرد که بۆی سازدراوه و، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ره‌وشی پێشکه‌وتن و گۆڕانکارییه ئه‌رێنییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کرد له‌چاو به‌شه‌کانی دیکه‌ی عێراقدا.
هه‌روه‌ها تیشکی خسته سه‌ر مێژووی دێرینی گه‌ل و وڵاتی کوردستان و بوونی دۆستایه‌تی گه‌له‌که‌شی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی کوردستاندا زۆر به‌گرنگ زانی.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، که له‌کۆتایی مانگی داهاتوودا کۆربه‌ندێکی گه‌وره‌ی کوردی به‌ڕازیلی له‌ساوپاوڵۆی پایته‌خت رێکده‌خرێت، که‌تێدا چه‌ندین که‌سایه‌تی و ناوه‌ندی جیاجیای ناسراوی کوردستان و له‌وانیش به‌ڕێز سه‌رۆکی ژووری بازرگانی هه‌ولێر داوه‌ت ده‌کرێن.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات دیاری رێزلێنانی ژووری پێشکه‌ش به‌ئه‌ندامانی شاندی میوان کرد.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...