رێککه‌وتی 22/5/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز سالار جه‌لال ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور له‌باره‌گه‌ی ژوور ، پێشوازی له‌شاندێکی بازرگانی و رێکخراوه‌یی ئه‌رمینیا کرد، کهلهبهڕێز ئۆنیک کرکۆر بابردودی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی کوردی – ئه‌رمینی و ژماره‌یه‌ک له‌خاوه‌نکارانی ئه‌و وڵاته پێکهاتبوون.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که رۆژ له‌دوای رۆژ په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئه‌رمینیا به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووریدا گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر به‌خۆوه ده‌بینێت، هه‌ڵبه‌ت ژووری بازرگانی هه‌ولێر رۆڵی خۆی ده‌بینێت ئه‌ویش به‌پێشوازیکردن له‌بازرگان و سه‌رمایه‌گوزارانی ئه‌رمینیا و پێشکه‌شکردنی کارئاسانی بۆیان.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز ئۆنیک کرکۆر بابردودی که سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، خۆشحاڵی خۆی و ئه‌ندامانی شاندی یاوه‌ری به‌سه‌ردانیکردنی ژوور ده‌ربڕی و، ئۆمێدی خواست که بتوانن له‌ئاینده‌دا زیاتر په‌ره به‌په‌یوه‌ندی نێوان بازرگانی ئه‌رمینیا و کوردستان بده‌ن، ئه‌ویش له‌رێی کردنه‌وه‌ی لقی کۆمپانیا یاخود دامه‌زراندنی کۆمپانیای ئه‌رمینی له‌کوردستاندا.
پاشان ئه‌ندامانی شاندی میوان خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان و کۆمپانیاکانیان ناساند، که له‌بواره‌کانی به‌ڵینده‌رایه‌تی و بیناسازی و هاورده‌کردن و چه‌ند بوارێکی دیکه‌دا شاره‌زان.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...