رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد...
بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی...
لە 19 - 23/ 2/ 2024 پێشانگای نێودەوڵەتی Gul Food لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت. بۆ زانیاری زیاتر به‌شداری كردن سه‌ردانی ژوور بكه‌ن
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەنیازە وێبسایتێکی تازە دروست بکات، داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی تایبەتمەند لەو بوارە دەکەین کە بە شێوەیەکی یاسایی کار لەو بوارە دەکەن سەردانی ژووری بازرگانی و...
رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد...
زانکۆکانی وڵاتی تورکیا لە بەرواری 27/4/2024 بۆ ماوەی (یەك رۆژ) لە هۆتێل Blue Mercury لە شاری هەولێر پێشانگایەك دەکەنەوە. ئارەزوومەندان دەتوانن سەردانی ئەم پێشانگایە بکەن بۆ دەستکەوتنی هەر زانیاریەك دەربارەی زانکۆکانی...
بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی...
ئاگادارى له به‌روارى 2 - 4/ 5/ 2024 ده‌يه‌مين پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى كاڵاى خۆراكى (ئارد، برنج، گه‌نمه‌شامى، ساوار، مه‌عكه‌ڕۆنى و ته‌كنه‌لۆژياى پسكويت) له پێشانگاى ناوه‌ندى ئه‌سته‌نبۆڵ له وڵاتى توركيا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن به‌شداربن...
رۆژی 11/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور...
به پێ ى نووسراوێكى كونسوڵگه‌رى گشتى كۆمارى ميسرى عه‌ره‌بى كه بۆ ژوور نێردراوه، ده‌سه‌ڵاتدارانى په‌يوه‌نديدارى ميسر برياريانداوه ڤيزاى چوونه ژووره‌وه‌ى فرياگوزارى ده‌روازه‌كانى گه‌يشتنى ميسره‌وه بدرێته خاوه‌ن پاسپۆڕتى عێراقى له‌م پۆلانه‌ى...
رێككه‌وتی 7/3/2013، له‌هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، یه‌که‌مین دیداری فراوانی بازرگانی کوردستان – سه‌نگافۆرا به‌ڕێوه‌چوو.
دیداره‌که به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور و، زه‌ینول عابدین ره‌شید راوێژکاری کۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌فیدراسیۆنی خاوه‌نکارانی سه‌نگافۆرا و، ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆک و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور و، ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو و، خاوه‌نکارانی کوردستان و سه‌نگافۆرا و میدیاکاران به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان، هیوای مانه‌وه‌یه‌كی باشی بۆ خواستن له‌پایته‌ختی هه‌رێمدا و وتی:"هیوادارین له‌چوارچێوه‌ی فراوانکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و وڵاتانی جیهاندا، بناغه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌وی ئابووری له‌گه‌ڵ وڵاتی سهنگافۆرادا ببه‌ستین، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م کاره‌ش له‌رێی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم و فیدراسیۆنی خاوه‌نکارانی ئه‌و وڵاته‌دا دێته دی."
هه‌روه‌ها وتی:"ئێمه سه‌نگافۆرا به‌وڵاتێكی گه‌شه‌سه‌ندوو داده‌نێین و زانیارییه‌کی باشمان له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌یه، کوردستانیش هه‌رێمێکی فیدراڵییه له‌عێراقدا و خاوه‌ن په‌رله‌مان و حکومه‌تی خۆیه‌تی و، پشکی باشی له‌بودجه‌ی گشتی وڵات‌دا هه‌یه که هانده‌ر و یارمهتدهرێکی باشه بۆ ئه‌نجامدانی کاری وه‌به‌رهێنان، پێشمان وایه که‌له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا ئه‌و به‌شه بودجه‌یه به‌هۆی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی کوردستانه‌وه زۆر زیاتر بێت، چونکه ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیا جیهانییه‌کانی بواری نه‌وت له‌کاری وه‌به‌رهێناندان له‌هه‌رێمدا."
هه‌روه‌ها به‌ڕێز خه‌یات تیشکی خسته سه‌ر یاسای ژماره‌ی 4ی ساڵی 2006 له‌کوردستاندا و به‌پێشکه‌وتوترین یاسا له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وه‌سف کرد و وتی:"ئه‌م یاسایه ئاسانکاری باشی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی کردووه و به‌وه‌ش سه‌رنجی سه‌رمایه‌گوزارانی به‌لای خۆیدا راکێشاوه."
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان باسی له‌وه‌شکرد، که زه‌مینه بۆ کاری کۆمپانیاکانی وڵاتان و له‌وانیش سه‌نگافۆرا ره‌خساوه، به‌هۆی له‌باری ئاووهه‌وا و بوونی زه‌وی به‌پیت له‌کوردستاندا، بۆیه ده‌کرێت سهنگافۆرییهکان پڕۆژه‌ی کشتوکاڵی یان پیشه‌سازی کشتوکاڵی و گه‌شتیاری و بیناسازی له‌کوردستاندا ئه‌نجام بده‌ن و، وتیشی:"له‌م پێناوه‌شدا ئێمه وه‌ک ژوور ئاماده‌ین هاوکاری سه‌رمایه‌گوزارانی سه‌نگافۆرا له‌کوردستاندا بکه‌ین."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز زه‌ینول عابدین ره‌شید وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شاندی یاوه‌ری، وتی:"ئێمه زۆر به‌خۆشحاڵییه‌وه روومان له‌کوردستان کردووه، پێمان وایه کوردستان سه‌رچاوه و شوێنێکی ده‌وڵه‌مه‌نده له‌زۆر بواردا و له‌وانیش بواری مرۆیی و شوێنه‌واره‌کان، خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه ئومێدیان گه‌شه به‌داهاتووی خۆیان و له‌زۆر روویشهوه کوردستان بهسهنگافۆرا ده‌چێت، بۆیه ئێمه وه‌ک خاوه‌نکاران خوازیارین بناغه‌یه‌کی پته‌و له‌نێوان هه‌ردوولادا دروست بکه‌ین."
زیاتر روونیکرده‌وه و وتی:"ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌بواره‌کانی بیناسازی و نه‌وت و گه‌شتیاری و هاورده‌کردنی ماسی و چه‌ندین بواری دیکه‌دا کاری وه‌به‌رهێنان له‌کوردستاندا بکه‌ین و ، خوازیارین و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین کهوڵاتهکهمان ببێته وێستگه‌یه‌کی وڵاتانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بۆ هه‌رێمی کوردستان."
دواتر، له‌درێژه‌ی دیداره‌که‌دا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی رووبه‌روو له‌نێوان خاوه‌نکارانی کوردستان و سهنگافۆرادا گرێدرا، تێدا وێڕای یه‌کترناسین بیرورایان له‌باره‌ی رێوشوێنه‌کانی چۆنێتی ده‌ستپێکردنی کاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا گۆڕییه‌وه.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، سه‌رۆکی ژوور و سه‌رۆکی شاندی میوان دیاری رێزلێنانیان پێشکه‌ش به‌یه‌کتری کرد.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...