ئێواره‌ی 19-2-2013 ، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌شداری له‌فیستیڤاڵی ئابووری (كۆماری ئیسلامی ئێران - ئەسفەهان) کرد، که له‌هۆتێل (های كریست) لەشاری سلێمانی به‌به‌شداری نزیکه‌ی 100 بازرگان و سه‌رمایه‌گوزار و زیاتر له 50 کۆمپانیای جۆراجۆری ئێرانی له‌شاری سلێمانی بەڕێوه‌چوو.
له‌یه‌که‌م رۆژی مه‌راسیمی فیستیڤاڵەكەدا، که تێدا به‌ڕێز ئه‌یاد عه‌بدولحه‌لیم سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی دهۆک و، باقی محه‌مه‌د هادی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ئاماده‌یبوون، هه‌ریه‌ک له‌به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، راوێژکاری سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ و، جێگری پارێزگاری سلێمانی و، جێگری پارێزگاری ئه‌سفه‌هان و، خه‌سره‌و کهسائییان سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌سفه‌هان و، یاسین رەحیم فەرەج جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژووری بازرگانی و پێشه‌سازی عێراق – ئێران، وتاریان پێشکه‌ش کرد.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور له‌وتاره‌که‌یدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌نجامدانی ئه‌م ڤیستیڤاڵه بازرگانییه‌ی ئێران له‌شاری سلێمانی به‌رده‌وامیدانه به‌و کۆنفڕانسه فراوانه ئابوورییه‌ی که‌له‌کۆتایی ساڵی رابردوودا له‌نێوان ژماره‌یه‌کی زۆری به‌رپرسانی ئابووری و بازرگانان و سه‌رمایه‌گوزارانی کوردستان و ئێران‌دا له‌ژێر چاودێری به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوچوو.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان تیشکی خسته‌سه‌ر گرنگی یاسای وه‌به‌رهێنان که له کوردستاندا هه‌یه، به‌وه‌ی بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆیی و بیانیش سوود و قازانجیان لێوه‌رگرتووه.
به‌ڕێز خه‌یات هیواشی خواست که ئه‌نجامدانی ئه‌م ڤیستیڤاڵه ده‌ره‌نجامێکی باشی بۆ هه‌موو شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانی لێبکه‌وێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، هه‌ر له‌درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی یه‌که‌م رۆژی ڤیستیڤاڵه‌که‌دا، که‌بڕیاره ماوه‌ی سێ رۆژ بخایه‌نێت، چەند نمایشێكی كلتوری کوردی و ئێرانی پێشكەش کران.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...