بابه‌ت فلته‌ر كراوه به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 14 شوبات 2013 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر
official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry
https://www.erbilchamber.org/component/k2/itemlist/date/2013/2/14.feed
2024-04-27T20:25:08+00:00
Joomla! - Open Source Content Management
سه‌رۆکی ژوور له‌باره‌ی ره‌وشی ئابووری کوردستان بۆ که‌ناڵی (Atv)ی تورکی ده‌ده‌وێت
2013-02-14T10:10:39+00:00
2013-02-14T10:10:39+00:00
https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/7819-سه‌رۆکی-ژوور-له‌باره‌ی-ره‌وشی-ئابووری-کوردستان-بۆ-که‌ناڵی-atv-ی-تورکی-ده‌ده‌وێت.html
Erbil Chamber
[email protected]

رێککه‌وتی 13/2/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئاسمانی (Atv)ی تورکی، ره‌وشی ئابووری هه‌رێمی کوردستانی به‌گشتی خسته‌روو.

له‌میانه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری که‌نا‌ڵه‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی په‌یامنێری که‌ناڵی ناوبراو، تیشكی خسته‌سه‌ر کار و چالاکییه‌کانی ژووری بازرگانی و وتی:"ژووری بازرگانی له‌رێی سازدانی دیدار و چاوپێکه‌وتن له‌نێوان بازرگانانی کوردستان و بیانییه‌کاندا کار بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی له‌نێوان هه‌رێم و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا ده‌کات، ئه‌مه‌ش هانده‌ری سه‌ره‌کییه بۆ رووتێکردنی کۆمپانیا جیهانییه‌کان بۆ کوردستان."

هاوکات به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که حکومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌رخستنی ئه‌رکه‌کانی ژووری بازرگانیدا یارمه‌تیده‌ر بووه، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر پێشکه‌وتنی ئاستی په‌یوه‌ندییه ئابووریه‌کانی نێوان کوردستان و وڵاتانی جیهان.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌ڕێزیان باسی له‌و بوارانه کرد که له‌کوردستاندا پێویستیان به‌بووژاندنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه، له‌وانیش کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری، هه‌روه‌ها وتی:"هه‌رێمی کوردستان له‌قۆناغێکی گه‌شانه‌وه‌ی ئابووریدایه و رۆژ له‌دوای رۆژ په‌ره ده‌سێنێت، ئه‌مه‌ش وایکردووه که جیاوازی هه‌بێت له‌گه‌ڵ پارچه‌کانی دیکه‌ی عێراقدا، به‌تایبه‌تی که ئاسایش و سه‌قامگیری ئابووری تێدایه."

هه‌روه‌ها باسی له‌کاروباره‌کانی کۆمپانیا تورکییه‌کان که له‌کوردستان و وتی:"ئێستا له‌کوردستاندا به‌شی هه‌ره زۆر‌ی کۆمپانیا بیانییه‌کان له‌کۆمپانیا تورکییه‌کان پێکهاتووه، هه‌روه‌ها کاروباره‌کانیان زۆر به‌ئاسانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆیه قه‌باره‌ی ئابووری به‌تایبه‌تی بازرگانی ساڵ له‌دوای ساڵ زیاتر ده‌بێت له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیادا، هاوکات ئه‌م جموجۆڵه ئابووریه گه‌وره‌یه په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی گه‌وره‌ی ئابووری به‌دوای خۆیدا هێناوه، ئێمه‌ش له‌م پرۆسه‌یه‌دا وه‌ک ژوور ئاماده‌ین هاوکاری بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانی تورکیا بکه‌ین."