رێککه‌وتی 13/2/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کانی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز ئوزگور ئومه‌ت ئۆردۆغلۆ جێگری سه‌رۆکی ده‌سته‌ی کارگێڕی کۆمپانیای (GAMA)ی تورکی و شاندی یاوه‌ری کرد.
له‌سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن له‌کاره‌کانیاندا.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز ئوزگور ئومه‌ت ئۆردۆغلۆ وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شاندی یاوه‌ری له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی کردنیاندا، هاته سه‌ر باسی سروشتی کارکردنی کۆمپانیاکه‌یان که له‌بواری به‌ڵێنده‌رایه‌تی و ئه‌ندازیاری کاره‌بادا کار ده‌کات.
هاوکات، تیشكی خسته سه‌ر پڕۆژه‌کانی کۆمپانیاکه‌یان له‌کوردستادا و له‌وانیش به‌جێگه‌یاندنی پڕۆژه‌یه‌کی کاره‌با له‌قه‌زای (که‌ڵه‌ک)ی سه‌ر به‌پارێزگه‌ی هه‌ولێر.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی کۆمپانیای ناوبراو ده‌ربڕی.
رێککه‌وتی 12/2/2013، به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حکومی و له‌دیدارێکی نێوان بازرگانان و خاوه‌نکاران و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک له‌کۆمپانیاکانی کوردستان و تورکیادا، یاداشتنامه‌یه‌کی لێکگه‌یشتن له‌نێوان یه‌کێتی خاوه‌نکارانی عێراق – تورکیا له‌هه‌ولێر و فیدراسیۆنی بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کانی تورکیا (ته‌سکۆن) واژۆکرا.
له‌مه‌راسیمه‌که‌دا که له‌هۆڵی شه‌هید مامۆستا سه‌عد عه‌بدوڵلا به‌ڕێوه‌چوو، تێدابهڕێزان سینان چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و ئایدن سه‌جه‌ل کونسوڵی تورکیا له‌هه‌ولێر و سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و محه‌مه‌د ئیسماعیل سه‌رۆکی یه‌کێتی خاوه‌نکارانی عێراق – تورکیا و (ئه‌حمه‌د جیگر) جێگری سه‌رۆکی فیدراسیۆنی بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کانی تورکیا (ته‌سکۆن) و ژماره‌یه‌ک له‌میدیاکارانی کوردی و تورکی ئاماده‌یبوون.
ده‌ستپێکی دیداره‌که راپۆرتێکی دیکیۆمێنتاری ده‌نگ و ره‌نگی که‌له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ی (ته‌سکۆن)ه‌وه ئاماده‌کرابوو نمایشکرا، ده‌رباره‌ی (ته‌سکۆن) که له‌زۆر له‌وڵاتانی جیهاندا چالاکی هه‌یه له‌گه‌ڵ زانیاری له‌باره‌ی کار و بازاڕ و کارگه و کۆمپانیاکانی سنووری چالاکییه‌کانی ده‌زگه‌ی ناوبراو.
پاشان به‌ڕێز محه‌مه‌د ئیسماعیل له‌وته‌یه‌کیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که رێکخراوه‌که‌یان کار ده‌کات تاکو ببێته پردی به‌یه‌کگه‌یشتنی نێوان کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتی تورکیادا، ئه‌ویش له‌سایه‌ی پاڵپشتیکردنی حکومه‌تی هه‌رێم له‌که‌رتی تایبه‌ت که هه‌لێکی زێڕینی بۆ پڕۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان ره‌خساندووه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز ئه‌حمه‌د جیگر له‌وته‌یه‌کیدا، وتی:"گه‌شه‌سه‌ندنی کوردستان و عێراق ئاواتی ئێمه‌یه، له‌هه‌رێمی کوردستاندا مارکه تورکییه‌کان زۆر به‌ربڵاون، فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر زۆر گه‌شه‌ی سه‌ندووه و، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه دروست کرد که شاندێکی گه‌وره بێنین بۆ هه‌ولێر."
دواتر به‌ڕێز ئایدن سه‌جه‌ل تیشکی خسته سه‌ر چالاکییه دیپلۆماسییه‌کانی نێوان کوردستان و تورکیا له‌ئاستێكی زۆر باڵادا و له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، که گه‌شه‌ی زۆر گه‌وره‌ی کردووه و به‌دوای خۆیدا گه‌شه‌ی ئابووری نێوان هه‌ردوولای هێناوه‌ته ئاراوه.
پاشان سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور، له‌وته‌یه‌کیدا ئاماژه‌ی به‌رۆڵی ژووری بازرگانی کرد و وتی:"ژوور په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ژووره‌کانی بازرگانی و چه‌ندین رێکخراو و کۆمه‌ڵه‌ی جیاجیا له‌تورکیا دروست کردووه، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی بازرگانان و چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان و لابردنی ئاسته‌نگی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردوولادا."
هه‌روه‌ها وتی:"جێی خۆشحاڵییه که رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌ی کۆمپانیا تورکییه‌کان له‌کوردستاندا زیاتر ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی که له‌کوردستان هه‌لی کار له‌هه‌موو بواره‌کاندا هه‌یه، چونکه کوردستان له‌رووی ئابوورییه‌وه له‌قۆناغی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌دایه و له‌سه‌رجه‌م که‌رته‌کاندا پێویستی به‌کاری زۆر هه‌یه."
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز سینان چه‌له‌بی له‌وته‌یه‌کیدا، وتی:"پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی کوردستان بڕیاری فراوانکردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیادا، هاتن و چوونی شانده‌کان بۆ لای یه‌کتر گه‌شه‌ی کرد، هاوکات قه‌باره‌ی ئابووری له 4 ملیار دۆلاره‌وه بۆ 8 ملیار دۆلار زیادیکرد، ئێستاش تورکیا یه‌که‌مین وڵاتی هه‌نارده‌کاره بۆ کوردستان."
دواتر کۆمه‌ڵێک پرسیار له‌لایه‌ن بازرگان و خاوه‌نکارانی هه‌ردوولاوه، له‌زۆربه‌ی بواره گرنگه‌کاندا ئاڕاسته کرا، هاوکات له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئاماده‌بوو به‌تایبه‌تی کونسوڵی تورکیاوه وه‌ڵامی پێوستیان درایه‌وه.
به‌ر له‌کۆتایی دیداره‌که‌ش، یاداشتنامه‌یه‌کی لێتێگه‌یشتن له‌نێوان یه‌کێتی خاوه‌نکارانی عێراق – تورکیا و فیدراسیۆنی بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کانی تورکیا (ته‌سکۆن) واژۆکرا.
له‌کۆتاییشدا، دیاری رێزلێنان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌ر سێ ده‌زگه‌ی ئاماده‌بوو، پێشکه‌ش بهکونسوڵی تورکیا له‌هولێر و جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و سه‌رۆکی یه‌کێتی خاوه‌نکارانی عێراق – تورکیا و جێگری سه‌رۆکی فیدراسیۆنی بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کانی تورکیا (ته‌سکۆن) کرا.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...