تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 17 تشرینی دووەم 2013

لە رۆژانی ١١-١٢/١١/٢٠١٣ بە بەشداری فیدائەدین گەردی ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور لە هوتێل رۆتانا لە هەولێر، لەبارەی بەرفراوانکردنی سیستەمیانەی کۆمپانیا ماڵباتییەکان بەسەرپەرشتی دامەزراوەی تەمویلی نێودەوڵەتی IFC سازکرا.

لەو وۆرکشۆپەدا باس لە بنچینەکانی بەرفراوانکردنی کۆمپانیا ماڵباتییەکان کرا, کە بەهۆیەوە کۆمپانیا لە قالبی بەڕێوەبردنیان لەلایەن خێزانێکەوە کە خاوەن و دامەزرێنەری راستەقینەی کۆمپانیاکەن، دەچێتە قۆناغی بەشداریکردنی خەڵکانێک لەو کۆمپانیانەداو بەرفراوانکردنی کارەکانیان لە رێگەی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتی بەڕێوەبردن و پێشخستنی ئەو جۆرە کۆمپانیایانە, لەلایەکیترەوە بەستنەوەی بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی هەموو لق و دەزگاکانی کۆمپانیا بە یاساو رێسای ئەو وڵاتانەی تیایاندا کار دەکەن, چونکە دواجار ئەو جۆرە کۆمپانیانە لە وڵاتانی جیهان بە هاوکاری کەسانی لۆکاڵی کە لە هەردوو لایەنی ئیداری و دارایی لەو کۆمپانیانەدا پشکدار دەبن لقیان دەبێت، بە سیستەمێک بە کۆمپانیا سەرەکییەکەوە دەبەسترێتەوە.

لە درێژەی ئەو وۆرکشۆپەدا چەندین نموونەی سەرکەوتوو لەو جۆرە گۆڕانکاریانەدا خرانە بەرباس, ئاماژە بە خاڵە ئەرێنییەکانی ئەو گۆڕانکاریە کرا کە بریتیبوو لە باشبوونی ناوودەنگی کۆمپانیاو، بەدەستهێنانی قەرزی زۆر لە ناوەندە بانکییەکان و، بەدەستهێنانی قازانج و بەجێهێنانی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و، خزمەتکردنی باشتر بەسوودمەندانی کارو چالاکییەکانی ئەو جۆرە کۆمپانیایانە.

لە وۆرکشۆپەکەدا راوێژکاری یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و بەڕێوبەری راگەیاندنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و نوێنەری لە رۆژانی ١١-١٢/١١/٢٠١٣ بە بەشداری فیدائەدین گەردی ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور لە هوتێل رۆتانا لە هەولێر، لەبارەی بەرفراوانکردنی سیستەمیانەی کۆمپانیا ماڵباتییەکان بەسەرپەرشتی دامەزراوەی تەمویلی نێودەوڵەتی IFC سازکرا.

لەو وۆرکشۆپەدا باس لە بنچینەکانی بەرفراوانکردنی کۆمپانیا ماڵباتییەکان کرا, کە بەهۆیەوە کۆمپانیا لە قالبی بەڕێوەبردنیان لەلایەن خێزانێکەوە کە خاوەن و دامەزرێنەری راستەقینەی کۆمپانیاکەن، دەچێتە قۆناغی بەشداریکردنی خەڵکانێک لەو کۆمپانیانەداو بەرفراوانکردنی کارەکانیان لە رێگەی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتی بەڕێوەبردن و پێشخستنی ئەو جۆرە کۆمپانیایانە, لەلایەکیترەوە بەستنەوەی بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی هەموو لق و دەزگاکانی کۆمپانیا بە یاساو رێسای ئەو وڵاتانەی تیایاندا کار دەکەن, چونکە دواجار ئەو جۆرە کۆمپانیانە لە وڵاتانی جیهان بە هاوکاری کەسانی لۆکاڵی کە لە هەردوو لایەنی ئیداری و دارایی لەو کۆمپانیانەدا پشکدار دەبن لقیان دەبێت، بە سیستەمێک بە کۆمپانیا سەرەکییەکەوە دەبەسترێتەوە.

لە درێژەی ئەو وۆرکشۆپەدا چەندین نموونەی سەرکەوتوو لەو جۆرە گۆڕانکاریانەدا خرانە بەرباس, ئاماژە بە خاڵە ئەرێنییەکانی ئەو گۆڕانکاریە کرا کە بریتیبوو لە باشبوونی ناوودەنگی کۆمپانیاو، بەدەستهێنانی قەرزی زۆر لە ناوەندە بانکییەکان و، بەدەستهێنانی قازانج و بەجێهێنانی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و، خزمەتکردنی باشتر بەسوودمەندانی کارو چالاکییەکانی ئەو جۆرە کۆمپانیایانە.

لە وۆرکشۆپەکەدا راوێژکاری یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و بەڕێوبەری راگەیاندنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و نوێنەری چەندین دەزگاو رێکخراوى کۆمەڵگەى مەدەنى و بانک و خاوەن کۆمپانیا بەشداربوون. 

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بەمەبەستی هاندانی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان بۆ سەرمایەگوزاریکردن لە وڵاتی بەریتانیا، لەسەر داوای كونسڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر، شاندێکی هەرێمی کوردستان و بەسەرۆکایەتی فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بوو، هەروەها ئەندامێتی هەریەك لە دارا جەلیل خەیات سەرۆکی سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و، سەرۆکی ژوورەكانی بازرگانی سلێمانی و دهۆک  و، ژمارەیەک له ئەندامانی دەستەی کارگێری ژوورە بازرگانییەکانی پارێزگاکانی هەرێم و، چەندین خاوەن کۆمپانیاو بازرگانانی هەولێر،

کۆنفرانسێکی تایبەت بوو بە وەبەرهێنان لە وڵاتی بەریتانیا، لە رۆژی ٧ی تشرینی دووەم بە سپۆنسەری (UKTI) رێکخرابوو. تیایدا هەریەک لە لورد مارلاند نوێنەری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاو، فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و، نەدیم زەهاوی ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا و بەیان سامی عەبدولرەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیاو، دارا جەلیل خەیات وتەیان پێشکەشکرد، هەریەک بەجیا جەختیان لەسەر ئامانجی کۆنفڕانسەکە کرد، بەمەبەستی هاندانی وەبەرهێنەرانی کوردستان بۆ سەرمایەگوزاریکردن لە وڵاتی بەریتانیا.

سەرۆکی ژوور لە وتەکەیدا ئاماژەی بە کەمتەرخەمی کۆمپانیا بەریتانییەکان کرد، سەبارەت بە کارکردنیان لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە کەرتی دڵنیایی تەندروستی کە کۆمپانیا بەریتانییەکان تیایدا پێشەنگن، تیشکی خستە سەر ئاسانکاریکردن لە بواری گەشتی ئاسمانی و پێدانی ڤیزا بە بازرگانانی كوردستان لەبەرئەوەی ئاستەنگ لەبەردەم کاری وەبەرهێنان و بازرگانیکردن دروست دەکەن.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

لە رۆژانی 5 و 6ی ئەم مانگە ئەنجوومەنی یەكێتی گشتی ژوورە عەرەبییەكان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر خولی 115یەمینی ئەنجوومەنەكەیان ساز كرد، تیایدا دارا جەلیل خەیات جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی عێراق بە نوێنەرایەتی وڵاتەكەی ئامادە بوو.

لەمبارەیەوە دارا جەلیل خەیات بە رۆژنامەكەمانی راگەیاند كە، كۆنگەرەكە بەناونیشانی (ئابووری عەرەب لەنێو بەرەنگارییەكانی قۆناغی نوێ‌ و ئاستەنگە رەگداكوتاوەكان) بوو، تیایدا سەرۆك و نوێنەرانی ژوورە بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵییەكانی وڵاتانی عەرەبی هەروەها نوێنەرانی وەزارەت و رێكخراوە ئابوورییەكانی عەرەبی و كۆمكاری عەرەبی بەشدار بوون.

هەروەها وتیشی: لە كۆنگرەكەدا چەندین پرس و بابەتی و كێشەی ئابووری تایبەت بە وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ‌ كران، هەروەها پرۆژەی ئەنجومەنەكە بۆ ساڵی 2014 گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

ئەمەو لەسەر داوای دارا جەلیل خەیات، ئەنجومەنەكە بڕیاریدا خولی 116یەمینی ئەنجوومەنەكە لەشاری هەولێر لە بەهاری 2014 بەڕێوە بچێت.

لە پەراوێزی ئەو كۆنگرەیەدا دارا جەلیل خەیات بەشداری كرد لە ئاهەنگی تێپەڕبوونی پەنجا ساڵ بەسەر دامەزراندنی ژووری بازرگانی قەتەر، كە بەچاودێری میر شێخ تەمیم بن حەمەد میری دەوڵەتی قەتەڕ بەڕێوەچوو.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2009 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑