رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد...
بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی...
لە 19 - 23/ 2/ 2024 پێشانگای نێودەوڵەتی Gul Food لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت. بۆ زانیاری زیاتر به‌شداری كردن سه‌ردانی ژوور بكه‌ن
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەنیازە وێبسایتێکی تازە دروست بکات، داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی تایبەتمەند لەو بوارە دەکەین کە بە شێوەیەکی یاسایی کار لەو بوارە دەکەن سەردانی ژووری بازرگانی و...
رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد...
زانکۆکانی وڵاتی تورکیا لە بەرواری 27/4/2024 بۆ ماوەی (یەك رۆژ) لە هۆتێل Blue Mercury لە شاری هەولێر پێشانگایەك دەکەنەوە. ئارەزوومەندان دەتوانن سەردانی ئەم پێشانگایە بکەن بۆ دەستکەوتنی هەر زانیاریەك دەربارەی زانکۆکانی...
بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی...
ئاگادارى له به‌روارى 2 - 4/ 5/ 2024 ده‌يه‌مين پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى كاڵاى خۆراكى (ئارد، برنج، گه‌نمه‌شامى، ساوار، مه‌عكه‌ڕۆنى و ته‌كنه‌لۆژياى پسكويت) له پێشانگاى ناوه‌ندى ئه‌سته‌نبۆڵ له وڵاتى توركيا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن به‌شداربن...
رۆژی 11/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور...
به پێ ى نووسراوێكى كونسوڵگه‌رى گشتى كۆمارى ميسرى عه‌ره‌بى كه بۆ ژوور نێردراوه، ده‌سه‌ڵاتدارانى په‌يوه‌نديدارى ميسر برياريانداوه ڤيزاى چوونه ژووره‌وه‌ى فرياگوزارى ده‌روازه‌كانى گه‌يشتنى ميسره‌وه بدرێته خاوه‌ن پاسپۆڕتى عێراقى له‌م پۆلانه‌ى...
ئێواره‌ی 2/10/2013، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌كێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و، مونیر فه‌خری عه‌بدلنور وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی کۆماری میسری عه‌ره‌بی، دیدارێکی فراوانی بازرگانی له‌نێوان ژماره‌یه‌ک له‌بازرگان و نوێنه‌رانی کۆمپانیاکانی کوردستان و میسر، له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی ژوور، به‌ڕێوه‌چوو.
جێی ئاماژه‌یه، له‌و دیداره‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور و، نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک له‌ده‌زگه حكومى و ئابوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و، که‌ناڵه‌کانی میدیا عێراقی کوردستانییه‌کان، ئاماده‌بوون.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، له‌وته‌یه‌کیدا، به‌ناوی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی هه‌ولێر، به‌خێرهێنانی وه‌زیری بازرگانی میسر و شاندی یاو‌ه‌ری کرد و، هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌ولێر به‌مێژوویی له‌قه‌ڵه‌م دا.
هه‌روه‌ها وتی:"هیوادارین که ئه‌م سه‌ردانه‌تان ببێته سه‌ره‌تایه‌کی باش بۆ پێشووه‌چوونی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نێوان کوردستان و میسر، هه‌روه‌ک چۆن کردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه‌ی میسر له‌هولێر و، کردنه‌وه‌ی هێڵی راسته‌وخۆی ئاسمانی نێوان هه‌ولێر و قاهیره، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی باشترکردووه."
زیاتر وتی:"ئێمه وه‌کو ژووری بازرگانی ئاماده‌ین هه‌موو ئاسانکارییه‌ک بۆ ئه‌و بازرگانان و کۆمپانیا میسرییانه بکه‌ین که دێنه هه‌رێم."
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان ده‌ستخۆشی له‌میسرییه‌کان کرد، که سبه‌ی پێشانگه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌پیشاندانی کاڵاکانی وڵاته‌که‌یان له‌هه‌ولێر ده‌که‌نه‌وه.
پاشان له‌وته‌که‌یدا، به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه لوه‌کیل سه‌رۆکی ده‌سته‌ی کارگێڕی یه‌کێتی گشتى ژووره بازرگانییه‌کانی میسر، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌بۆنه‌ی سه‌ردانیکردنی کوردستان و وتی:"ئێمه هاتووین بۆ نیشتمانی دووه‌می خۆمان."
هه‌روه‌ها وتی:"میسر به‌گه‌ل و حکومه‌ته‌وه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی دیموکراسی ده‌دات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نه‌خشه رێگه‌یه‌کمان داناوه، که تێدا به‌شێکی تایبه‌ت بۆ بواری ئابووری ته‌رخان کراوه، له‌و به‌شه‌شدا جه‌ختمان له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌کانمان کردۆته‌وه به‌رووی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا، یه‌که‌مین هه‌نگاویشمان ئه‌م سه‌ردانه‌مانه بۆ هه‌ولێر، بۆیه خوازیارین پردێکی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردوولادا بنیات بنرێت."
هه‌روه‌ها داواشی کرد، که سنووره‌کانی هه‌ردوو وڵات به‌رووی بازرگانانی هه‌ردوولادا واڵابکرێن، تاکو به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه گواستنه‌وه و ئاڵوگۆڕی بازرگانی رووبدات.
دواتر، به‌ڕێز سلێمان عوسمان کونسوڵی میسر له‌هه‌ولێر، له‌وته‌یه‌کیدا، باسی رۆڵی ژووری بازرگانی کرد له یارمه‌تیدانی کونسوڵخانه به‌تایبه‌تی پاشکۆی بازرگانی ئه‌و کۆنسوڵخانه‌یه.
هه‌روه‌ها وتی:"سه‌رکردایه‌تی میسر بایه‌خی هه‌رێمی کوردستان ده‌زانێت، بۆیه ئه‌م شانده‌ی وه‌ک نامه‌یه‌کی میسر بۆ گرنگیدان به‌م هه‌رێمه ره‌وانه کردووه."
لا خۆیه‌وه، به‌ڕێز عه‌زیز ابراهيم نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پێشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان، له‌وته‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که بوار به‌ڕووی که‌رتی تایبه‌ت بۆ پێشخستنی کوردستان کراوه‌یه، بۆیه داوا له میسرییه‌کان ده‌که‌ین که بوونیان له‌کوردستان زیاتر بکه‌ن و، وه‌زاره‌تی بازرگان‌یش لای خۆیه‌وه ئاماده‌یه هه‌موو ئاسانکارییه‌کیان بۆ بکات.
له‌کۆتایی وتاره‌کاندا، به‌ڕێز مونیر فه‌خری عه‌بدلنور وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی میسر، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌هاتنیان بۆ کوردستان و وتی:"به‌بۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی که کراوه‌ته سه‌ر هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشی له‌خه‌ڵکی کوردستان و عێراق ده‌که‌م، له‌هه‌مانکاتدا پشتیوانی گه‌ل و حکومه‌تی میسریتان پێراده‌گه‌ینم، ئێمه له‌گه‌ڵتانین له‌پێناو پێشکه‌وتنی ئاشتی و ئاسایش له‌وڵاته‌کانماندا."
هه‌روه‌ها وتی:"هیوادارین که ئاستی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌کان نێوان هه‌ردوولا به‌ره‌و ێشتر بچێت و بگاته ئاستێک که ئێمه خوازیارین."
دواتر، ده‌رگه‌ی گفتوگۆ به‌رووی ئاماده‌بوواندا کرایه‌وه، تێدا نوێنه‌ری ده‌زگه ئابوورییه‌کانی هه‌ردوولا سه‌رنج و تێبینی خۆیان له‌باره‌ی کاری بازرگانی و ره‌وشی ئابووری نێوان کوردستان و میسر خسته‌روو، هه‌روه‌ها بازرگانان و نوێنه‌ری کۆمپانیاکانیش وێڕای ناساندنی خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان و سروشتی کاری کۆمپانیاکانیان، چه‌ندین پرسیاریان خسته روو، هاوکات له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئاماده‌بوو، وه‌ڵامی پێویستیان درایه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیا میسرییانه‌ی که‌له‌رێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه سه‌ردانی هه‌ولێریان کردووه، له‌بواره‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ئامێره‌کانی ناوماڵ، مه‌وادی خۆراک، که‌لوپه‌له‌کانی نێوماڵ و نووسینگه‌کان، دروستکردنی باڵه‌خانه، به‌رهه‌مهێنانی وزه و کاره‌با و چه‌ند بوارێکی دیکه‌دا شاره‌زان.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...