بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 21 تشرینی یەکەم 2013 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry http://erbilchamber.org Tue, 28 Mar 2023 17:30:17 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq شاندێکی دامه‌زراوه‌ی پیکته‌تی به‌نکی سویسری سه‌ردانی ژووری کرد http://erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8192-شاندێکی-دامه‌زراوه‌ی-پیکته‌تی-به‌نکی-سویسری-سه‌ردانی-ژووری-کرد.html http://erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8192-شاندێکی-دامه‌زراوه‌ی-پیکته‌تی-به‌نکی-سویسری-سه‌ردانی-ژووری-کرد.html شاندێکی دامه‌زراوه‌ی پیکته‌تی به‌نکی سویسری سه‌ردانی ژووری کرد

رێککه‌وتی 10/10/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی‌ ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی دامه‌زراوه‌ی (Picket Wealth Management)ی به‌نکی سویسری کرد.

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که‌ به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆک و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئاماده‌یبوون، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌کوردستاندا.

پاشان به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور تیشکی خسته‌ ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی کوردستان و، وتی:"هه‌رێمی ‌کوردستان له‌پا‌ڵ بوونی ئاسایشێکی جێگیر تیایدا، هه‌لومه‌رجێکی سه‌قامگیری ئابووری باشی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌ش وایکردووه‌ که‌ کۆمپانیا بیانییه‌کان به‌بێ دوو دڵی رووی تێ بکه‌ن."

پاشان به‌ڕێزیان تیشکی خسته‌ سه‌ر ره‌وشی به‌نکداری له‌عێراق به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی، هاوکات به‌ڕێزیان چه‌ندین رێنوێنی له‌باره‌ی چۆنێتی کردنه‌وه‌ی لقی دامه‌زرا‌وه‌ی ناوبراو له‌کوردستان پیشکه‌ش به‌ئه‌ندامانی ‌شاندی میوان کرد، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر شاندی میوان خۆی خواستی کردنه‌وه‌ی ئه‌و لقه‌ی هه‌بێت، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی پیشکه‌شکردنی هاریکاری زیاتر به‌شاندی میوان خسته‌روو.

 

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز ئه‌نتۆینه‌ فلاوتی به‌ڕێوه‌به‌ر له‌دامه‌زراوه‌ی ناوبراو که‌ هاوکات سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆیان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازێکردنیان له‌لایه‌ن ژووره‌وه‌، هاته‌سه‌ر باسی کاروباره‌کانی دامه‌زراوه‌که‌یان و، وتی:"دامه‌زراوه‌که‌مان ماوه‌ی زیاتر له‌ 200 ساڵه‌ کار ده‌کات و، گروپێکی خه‌نه‌واده‌یی به‌نکی له‌خۆگرتووه و، له‌سه‌رانسه‌ری وڵاتانی جیهاندا کار ده‌کات و، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆری لقی له‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان ئاماژه‌ به‌وه‌دا که‌ ئه‌وان سه‌ردانی هه‌ولێریان کردووه‌ تاکو ‌ئاگاداری ره‌وشی بازاڕی کوردستان بن و، له‌دواییشدا بتوانن بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی لق یان ده‌ستبه‌کاربوونیان به‌هه‌ر شێوازێک که‌ بگونجێت له‌هه‌رێمی کوردستاندا.

]]>
info@erbilchamber.org (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 21 Oct 2013 09:57:27 +0000
شاندێکی ئابووری ‌کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی ژووری کرد http://erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8191-شاندێکی-ئابووری-‌کونسوڵخانه‌ی-ئه‌مه‌ریکا-سه‌ردانی-ژووری-کرد.html http://erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8191-شاندێکی-ئابووری-‌کونسوڵخانه‌ی-ئه‌مه‌ریکا-سه‌ردانی-ژووری-کرد.html شاندێکی ئابووری ‌کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی ژووری کرد

رێککه‌وتی 10/10/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی‌ ژوور، پێشوازی له‌خاتوو ئێرن کوتمی‌ێر به‌رپرسی به‌شی ئابووری له‌کونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریکا له‌هه‌ولێر و شاندێکی یاوه‌ری کرد.

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که‌ به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆک و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئاماده‌یبوون، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات وێرای به‌خێرهێنانی شاندی ناوبراو، هیوای خواست که‌ په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا زیاتر پیش بکه‌وێت.

هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی پێشکه‌شکردنی هه‌موو ئاسانکارییه‌ک به‌به‌شی ئابووری کونسوڵخانه‌ و هه‌ر شاندێکی بازرگانی ئه‌مه‌ریکی ده‌ربڕی که‌ له‌داهاتوودا سه‌ردانی ژوور بکات و، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ ئێستا ده‌رفه‌تێکی باش له‌به‌رده‌ستدایه‌ بۆ کارکردنی کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکییه‌کان له‌کوردستاندا، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌م هه‌له‌ بۆ خۆیان بقۆزنه‌وه.

لای خۆیه‌وه‌، ‌خاتوو ئێرن کوتمی‌ێر وێرای ده‌ربڕینی سوپاسگو‌زاری له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنیاندا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ ئه‌وان بیریان له‌هێنانی شاندی بازرگانی ئه‌مه‌ریکی بۆ کوردستان کردۆته‌وه‌، بۆیه‌ ئێستا ئه‌وان کار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌که‌ن تاکو له‌رێی ئه‌و سه‌ردانه‌ بازرگانییانه‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا به‌هێزتر بێت.

]]>
info@erbilchamber.org (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 21 Oct 2013 09:17:42 +0000