رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژوور‌ی بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد...
بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی...
لە 19 - 23/ 2/ 2024 پێشانگای نێودەوڵەتی Gul Food لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت. بۆ زانیاری زیاتر به‌شداری كردن سه‌ردانی ژوور بكه‌ن
ژوور‌ی بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەنیازە وێبسایتێکی تازە دروست بکات، داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی تایبەتمەند لەو بوارە دەکەین کە بە شێوەیەکی یاسایی کار لەو بوارە دەکەن سەردانی ژوور‌ی بازرگانی و...
رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژوور‌ی بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد...
زانکۆکانی وڵاتی تورکیا لە بەرواری 27/4/2024 بۆ ماوەی (یەك رۆژ) لە هۆتێل Blue Mercury لە شاری هەولێر پێشانگایەك دەکەنەوە. ئارەزوومەندان دەتوانن سەردانی ئەم پێشانگایە بکەن بۆ دەستکەوتنی هەر زانیاریەك دەربارەی زانکۆکانی...
بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی...
ئاگادارى له به‌روارى 2 - 4/ 5/ 2024 ده‌يه‌مين پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى كاڵاى خۆراكى (ئارد، برنج، گه‌نمه‌شامى، ساوار، مه‌عكه‌ڕۆنى و ته‌كنه‌لۆژياى پسكويت) له پێشانگاى ناوه‌ندى ئه‌سته‌نبۆڵ له وڵاتى توركيا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن به‌شداربن...
رۆژی 11/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژوور‌ی بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور...
به پێ ى نووسراوێكى كونسوڵگه‌رى گشتى كۆمارى ميسرى عه‌ره‌بى كه بۆ ژوور نێردراوه، ده‌سه‌ڵاتدارانى په‌يوه‌نديدارى ميسر برياريانداوه ڤيزاى چوونه ژووره‌وه‌ى فرياگوزارى ده‌روازه‌كانى گه‌يشتنى ميسره‌وه بدرێته خاوه‌ن پاسپۆڕتى عێراقى له‌م پۆلانه‌ى...
ئێواره‌ی 21/1/2013، له‌میانه‌ی دیدارێکی فراوانی بازرگانی هه‌رێمی کوردستان - تورکیادا، ژوور‌ی بازرگانی و پێشه‌سازی هه‌ولێر پێنج رێککه‌وتننامه‌ی بازرگانی جیای له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له‌ژووره‌کانی بازرگانی ماردین و سیرت و شرنه‌خ و باتمان و ئاژانسی دیجله بۆ په‌ره‌ێدانی ئابووری له تورکیا مۆر کرد.
دیداره‌که که له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی ژوور به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و ئه‌حمه‌د ئایدن والی پارێزگای سیرت به‌ڕێوه‌چوو، تێدا هه‌ریه‌ک له‌به‌ڕێزان سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور و فایه‌ق سوڵتان سه‌رۆکی شاره‌وانییه‌کانی شرنه‌خ و سه‌رۆکی ئاژانسی دیجله بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری و سه‌رۆکی ژوور‌ی بازرگانی ماردین و سه‌رۆکی ژوور‌ی بازرگانی سیرت و سه‌رۆکی ژوور‌ی بازرگانی شرنه‌خ و سه‌رۆکی ژوور‌ی بازرگانی باتمان و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووره‌کانی هه‌ولێر و ژووره‌کانی میوان و، ژماره‌یه‌کی دیکه له‌نوێنه‌رانی کۆمپانیا کوردستانی و تورکییه‌کان ئاماده‌یبوون.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، ده‌ستخۆشی له‌ئاژانسی دیجله بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری کرد که به‌هێنانی ئه‌م شانده هه‌ستاون و، وتی:"له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌هه‌وڵی دڵسۆزان توانرا که په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌ردوولامان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رین، ئێستاش هاتنی ئه‌م شانده گه‌وره‌یه و مۆرکردنی ئه‌م ژماره رێککه‌وتننامانه له پێشوه‌خت ئاماده‌کارییان بۆ کراوه، هانده‌ر و پاڵپشتێکی زۆر به‌هێزن بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌چالاکییه ئابوورییه‌کانی کۆمپانیا تورکییه‌کان له‌عێراق به‌گشتی و کوردستان به تایبه‌تی دا و، وتی:"پڕۆژه‌کانیان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییانه‌ن که کاری باشییان کردووه، هه‌ڵبه‌ت له‌م کاره‌یاندا ئێمه‌ش وه‌کو ژوور هه‌میشه یاریده‌ریان بووین."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئایدن والی سیرت وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و وتی:"ئێمه له‌شاره‌کانی خۆمانه‌وه سڵاو رێز و خۆشه‌ویستی و ژماره‌یه‌ک پیاوی خاوه‌نکارمان بۆ هێناون."
وتیشی:"زانیاریمان هه‌یه که 80%ی پڕۆژه سه‌رمایه‌گوزارییه‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن کۆمپانیا تورکییه‌کانه‌وه به‌ئه‌نجام گه‌یه‌ندراوه، ئه‌مه جێی دڵخۆشی ئێمه‌یه."
هه‌روه‌ها وتی:"ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی دیکه له‌جێیه دووره‌کانه‌وه روو له‌هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن، ئه‌وا ئێمه هاوسنووری ئێوه‌ین و ئه‌وه‌ش روونه که سنووره‌که‌مان ماوه‌یه‌کی که‌مه دروست بووه و به‌ڵکو ئێمه هه‌میشه پێکه‌وه بووین."
پاشان ئه‌ندامانی شاندی میوان و نوێنه‌رانی کۆمپانیا لۆکاڵییه‌کان خۆیان و پۆست و کاریان و سروشتی کاری کۆمپانیاکانیان به‌یه‌کتر ناساند.
دواتر له‌رێی داتاشۆوه شاندی میوان پوخته‌یه‌کی ده‌نگوره‌نگی که‌له‌لایه‌ن ئاژانسی دیجله‌وه ئاماده‌کرابوو پیشانی ئاماده‌بووان دا، ده‌رباره‌ی شوێنه‌واره‌کانی هه‌ر یه‌ک له‌شارستانێته کۆنه‌کانی سۆمه‌ر و ئاشوور و ئه‌کاد و سه‌لجووقی و عوسمانی و رۆمه‌کان له‌وڵاتی میزۆپۆتامیا واته (کوردستان)ی ئێستا به‌ر له‌زایین، هه‌روه‌ها راپۆرته دیکیۆمێنتارییه‌که په‌یوه‌ست بوو به‌ژیان و کار و رێژه‌ی دانیشتوان و نه‌خشه‌ی جوگرافی، باڵه‌خانه و خانوو، سه‌رچاوه‌کانی ئاو و دیمه‌نه سروستییه‌کان، شوێنه گه‌شتیاریه‌کان، شوێنه ئاینییه‌کان، مۆزه‌خانه، بازاڕ و کانه‌کان و کێڵگه کشتوکاڵی و ئاژه‌ڵدارییه‌کان و کارگه و کۆمپانیاکانی هه‌ر چوار پارێزگه‌ی ماردین و سیرت و شرنه‌خ و باتمان.
پاش واڵاکردنی ده‌رگه به‌روویاندا، نوێنه‌رانی کۆمپانیاکان و بازرگانان کۆبوونه‌وه‌ی رووبه‌روو (b2b)یان له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌کانی خۆیاندا رێکخست و تێدا زیاتر به‌کاره‌کانی یه‌کتری ئاشنا بوون و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
به‌رله‌کۆتایی دیداره‌که‌ش، پێنج رێککه‌وتننامه‌ی بازرگانی جیا له‌نێوان سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکی ژوور‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و هه‌ر یه‌ک له‌سه‌رۆکه‌کانی ئاژانسی دیجله بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری و ژووره‌کانی بازرگانی ماردین و سیرت و شرنه‌خ و باتماندا مۆرکرا.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، سه‌رۆکی ژوور‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و به‌رپرسانی شاندی میوان دیاری رێزلێنانیان به‌یه‌کتری به‌خشی.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...