رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد...
بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی...
لە 19 - 23/ 2/ 2024 پێشانگای نێودەوڵەتی Gul Food لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت. بۆ زانیاری زیاتر به‌شداری كردن سه‌ردانی ژوور بكه‌ن
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەنیازە وێبسایتێکی تازە دروست بکات، داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی تایبەتمەند لەو بوارە دەکەین کە بە شێوەیەکی یاسایی کار لەو بوارە دەکەن سەردانی ژووری بازرگانی و...
رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد...
زانکۆکانی وڵاتی تورکیا لە بەرواری 27/4/2024 بۆ ماوەی (یەك رۆژ) لە هۆتێل Blue Mercury لە شاری هەولێر پێشانگایەك دەکەنەوە. ئارەزوومەندان دەتوانن سەردانی ئەم پێشانگایە بکەن بۆ دەستکەوتنی هەر زانیاریەك دەربارەی زانکۆکانی...
بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی...
ئاگادارى له به‌روارى 2 - 4/ 5/ 2024 ده‌يه‌مين پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى كاڵاى خۆراكى (ئارد، برنج، گه‌نمه‌شامى، ساوار، مه‌عكه‌ڕۆنى و ته‌كنه‌لۆژياى پسكويت) له پێشانگاى ناوه‌ندى ئه‌سته‌نبۆڵ له وڵاتى توركيا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن به‌شداربن...
رۆژی 11/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور...
به پێ ى نووسراوێكى كونسوڵگه‌رى گشتى كۆمارى ميسرى عه‌ره‌بى كه بۆ ژوور نێردراوه، ده‌سه‌ڵاتدارانى په‌يوه‌نديدارى ميسر برياريانداوه ڤيزاى چوونه ژووره‌وه‌ى فرياگوزارى ده‌روازه‌كانى گه‌يشتنى ميسره‌وه بدرێته خاوه‌ن پاسپۆڕتى عێراقى له‌م پۆلانه‌ى...
رێککه‌وتی16/1/2013، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، له‌سیمنیارێکدا به‌تێروته‌سه‌لی بابه‌تی خزمه‌تگوزارییه‌کانی دڵنیای به‌گشتی و نرخی بڕی به‌شداریکردن و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتووانی رووداوه‌کانی هاتووچۆ کرا له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی تازه‌ی دڵنیایی له‌کوردستاندا.
له‌وۆر‌کشۆپه‌که‌دا، که له‌هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی ژوور به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێزان فیدائه‌دین محه‌مه‌د ئه‌مین گه‌ردی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور و، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و به‌رپرس و نوێنه‌رانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ژماره‌یه‌ک له وه‌زاره‌ت و ده‌زگه حکومییه‌کان و کۆمپانیاکانی بواری دڵنیایی و مامۆستایانی زانکۆ و خاوه‌ن شاره‌زایانی بواره‌که له‌کوردستان ئاماده‌یبوون.
له‌سه‌ره‌تا دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان کرد و هیوای خواست که ئه‌م وۆر‌کشۆپه فراوانه ببێته رێ‌ڕۆشنکه‌ره‌وه‌یه‌ک بۆ زیاتر لێتێگه‌یشتنی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان و هاووڵاتییان له‌سه‌ر بابه‌ته‌که، چونکه دانانی میکانزیمێکی پته‌و و روون ده‌بێته هۆی رازیکردنی خه‌ڵک و کۆمپانیاکانیش.
زیاتر رووونیکرده‌وه و وتی:"له‌م پڕۆسه تازه‌یه‌دا که ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت، پێویسته که حکومه‌ت ده‌ستپێشخه‌ر بێت، هه‌روه‌ها پاراستنی مافی هاووڵاتییانیش له‌سه‌رووی هه‌موو شتێکه‌وه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌کاتی هه‌ره‌سهێنانی کۆمپانیاکه‌دا."
پاشان به‌ڕێز پێشه‌وا سه‌عید عه‌بدوڵا نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری زانیارییه‌کانی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌ی خسته‌روو و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له‌م پڕۆسه‌یه‌دا گرنگه که حکومه‌ت و ژووره‌کانی بازرگانی و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی که‌رتی تایبه‌تی هاوڕابن.
دواتر به‌ڕێز دڵزار اسماعیل ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆمارکردنی کۆماپانیاکان زانیاری له‌باره‌ی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی دڵنیایی خسته‌روو و رایگه‌یاند که تاکو ئێستا 6 کۆمپانیا له‌بواری دڵنیایدا له کوردستاندا کار ده‌که‌ن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌ڕێز ئه‌بوزه‌ید محه‌مه‌د حه‌سه‌ن له‌دڵنیایی هه‌رێم، داتایه‌کی تایبه‌تی خسته روو له‌باره‌ی ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌کان له‌هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و قوربانییانه‌ی که به‌هۆی رووداوه‌کانی هاتوچۆوه له‌ماوه‌ی ساڵی 2012دا که‌وتوونه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز ئاراس قادر خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری زانیاری و لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی کوردستان له‌وته‌یه‌کیدا تیشكی خسته سه‌ر ئاستی ئه‌و قیست و قه‌ره‌بووانه‌ی که گرنگن له پڕۆسه‌که‌دا ده‌ستنیشان بکرێن، چونکه بابه‌ته‌که خۆی له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ دیاریکردنی وه‌رگرتنی قیست و قه‌ربووکردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانه له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانی دڵنییاییه‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به توێژینه‌وه‌یه‌کی چه‌ندین ساڵه‌ی ده‌زگه‌که‌یان دا له‌باره‌ی زانیاری هاووڵاتییانی هه‌رێم له‌سه‌ر بابه‌تی دڵنیایی و تاچه‌نده‌ش خه‌ڵک له‌م هه‌رێمه‌دا لای گرنگه که به‌شداری له‌م پڕۆه‌یه‌دا بکه‌ن.
دواتر به‌شداربووانی وۆر‌کشۆپه‌که به‌جیا را و زانیاری چه‌ندین ساڵه‌ی خۆیان له‌باره‌ی دڵناییه‌وه خسته روو، به‌گشتی هه‌موو لایه‌ک هاوڕابوون له‌سه‌ر زووده‌ستپێکردن به پڕۆسه‌ی دڵنیایی له کوردستاندا به‌به‌شداری هه‌موو خه‌ڵكی شاره‌زا و چالاک له‌بواره‌که‌دا، هاوکات کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که نرخه‌کانی قیست له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییاندا بێت.
له‌سه‌رووبه‌ندی تاوتوێکردنی بابه‌ته‌کاندا، بڕیار درا که گفتوگۆکانی به‌شداربووان به‌یارمه‌تی خه‌ڵکی دیکه‌ی شاره‌زا به‌رده‌وام بێت و ده‌رگه‌ی وه‌رگرتنی زانیاریش کراوه بێت، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌کی شاره‌زای په‌یوه‌ست به‌بابه‌ته‌که پێکبهێندرێت و ئه‌و لیژنه‌یه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پوخت له‌باره‌ی دڵنیایی رووداوه‌کانی هاتووچۆ له‌هه‌رێمدا ئاماده بکات بۆ له‌کۆتاییشدا پێشکه‌ش به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکرێت تاکو بڕیار له‌سه‌ری بدڕێت.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...