رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد...
بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی...
لە 19 - 23/ 2/ 2024 پێشانگای نێودەوڵەتی Gul Food لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت. بۆ زانیاری زیاتر به‌شداری كردن سه‌ردانی ژوور بكه‌ن
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەنیازە وێبسایتێکی تازە دروست بکات، داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی تایبەتمەند لەو بوارە دەکەین کە بە شێوەیەکی یاسایی کار لەو بوارە دەکەن سەردانی ژووری بازرگانی و...
رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد...
زانکۆکانی وڵاتی تورکیا لە بەرواری 27/4/2024 بۆ ماوەی (یەك رۆژ) لە هۆتێل Blue Mercury لە شاری هەولێر پێشانگایەك دەکەنەوە. ئارەزوومەندان دەتوانن سەردانی ئەم پێشانگایە بکەن بۆ دەستکەوتنی هەر زانیاریەك دەربارەی زانکۆکانی...
بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی...
ئاگادارى له به‌روارى 2 - 4/ 5/ 2024 ده‌يه‌مين پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى كاڵاى خۆراكى (ئارد، برنج، گه‌نمه‌شامى، ساوار، مه‌عكه‌ڕۆنى و ته‌كنه‌لۆژياى پسكويت) له پێشانگاى ناوه‌ندى ئه‌سته‌نبۆڵ له وڵاتى توركيا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن به‌شداربن...
رۆژی 11/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور...
به پێ ى نووسراوێكى كونسوڵگه‌رى گشتى كۆمارى ميسرى عه‌ره‌بى كه بۆ ژوور نێردراوه، ده‌سه‌ڵاتدارانى په‌يوه‌نديدارى ميسر برياريانداوه ڤيزاى چوونه ژووره‌وه‌ى فرياگوزارى ده‌روازه‌كانى گه‌يشتنى ميسره‌وه بدرێته خاوه‌ن پاسپۆڕتى عێراقى له‌م پۆلانه‌ى...
رێککه‌وتی 13/1/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی کۆمه‌ڵه‌ی بازرگانانی (ئه‌تیلیم)ی تورکیا کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌هه‌ولێردا.
پاشان ئاماژه‌ی به‌و ده‌رفه‌ته جۆراجۆرانه دا که له‌هه‌رێمی کوردستاندا ره‌خساون بۆ هه‌ر سه‌رمایه‌گوزارێكی تورکیا که خوازیاری کارکردن بێت، هه‌روه‌ها تیشکیشی خسته سه‌ر ره‌وشی ئارامی کوردستان له‌لایه‌ک و ئاسووده‌یی کۆمپانیا تورکییه‌کان له‌کاروچالاکییه‌کاندا له‌کوردستاندا له‌سایه‌ی ئه‌و ئارامییه‌دا.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز محه‌مه‌د شاهکاپلان رێکخه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی بازرگانانی (ئه‌تیلیم)ی تورکیا که‌هاوکات سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد که له‌ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی رێکخراوه‌که و پیاوانی خاوه‌نکاری ئه‌ندام له‌کۆمه‌ڵه‌که پێکهاتبوون، له‌وته‌یه‌کیدا سوپاسگوزاری خۆی ئاڕاسته‌ی ژوور کرد به‌بۆنه‌ی پێشوازیلێکردنیان و ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌ولێری پایته‌خت و باره‌گه‌ی ژوور خسته روو که ئه‌ویش ده‌ستپێکردنه به‌دروستکردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ ژوور و بازرگانانی کوردستاندا، تاکو بتوانن له‌ئاینده‌دا له‌هه‌رێمدا کاری بازرگانی ئه‌نجام بده‌ن.
پاشان ئه‌ندامانی شاندی میوان خۆیان و کار و پێگه‌ی کارکردنیان به به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور ناساند، هه‌روه‌ها باسیان له‌چالاکییه بازرگانییه‌کانی کۆمپانیاکانیان کرد که له‌بواری جۆراجۆردا شاره‌زان.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاریکاریکردنی شاندی میوان ده‌ربڕی، هاوکات دیاری رێزلێنان له‌نێوان هه‌ردوولادا گۆڕدرایه‌وه.
رۆژی سێشەممە 8/1/2013 بە یاوەری ئاغای حوسەینی سەركونسولی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێرو جەمشید زادە بەرپرسی پاشكۆی ئابووری كونسولخانە بە سەرۆكایەتی ( محەمەد سەمەدی ) شاندێكی بازرگانی خوراسانی باكووری كۆماری ئیسلامی ئێران كە پێك هاتبوو لە ژمارەیەك خاوەن كۆمپانیا‌و كارگەی پیشەسازی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان كرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی دەستەی كارگێری ژوور پێشوازیان لێكرا .
سەرۆكی شاندەكە ئامانجی هاتنەكەیانی لە دەستپێكردنی كاری بازرگانی و وە بەرهێنان لە كوردستان چڕ كردەوە ، دواتر ئەندامانی شاندی میوان وێرای خۆ ناساندن ، پێگەو كاری كۆمپانیاكانیان روون كردەوە كە لەبواری بازرگانی و ئەندازیاری و بەرهەمهێنانی كەلو پەلی ناومال شارەزان و دەیانەوێ لە كوردستان دا كاری بازرگانی و وەبەرهێنان بكەن بۆیە بە مەبەستی دۆزینەوەی هەلی كار‌و كۆ كردنەوەی زانیاری لە سەر میكانیزمی سەرمایەگوزاری و كاركردن لە هەرێمی كوردستان ئەم سەردانەیان ئەنجاداوە .
سەرۆكی ژووری بازرگانی هەولێر لە وتەیەكدا وێرای بە خێرهێنانی شاندی میوان باسی لە پەیوەندی لەمێژینەی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كرد‌و ئاماژەی بە ئاستی ئەو پەیوەندیانە كرد كەبە رادەیەكی باش بەرەو پیشچوونی بەخۆیەوە بینیوە ، جەختیشی لە ئامادەیی هەرێمی كوردستان كردەوە بۆ بەرەو پێشبردنی زیاتری پەیوەنیەكنیان لە گەل ئێرانی دراوسێیدا ، ئاماژەی بە چەندین دەرفەتی كاری كشت‌وكال و كارگەی بەرهەمهێن كرد كە دەكرێت كۆمپانیا ئێرانیەكان سەرمایەگوزاری تێدا بكەن ، میكانیزمی دەسپێكردن و ئەنجامدانی كارە فەرمیەكانی دەزگا حكومیەكانی بۆیان شی كردەوە .
لە كۆتایی سەردانەكەدا سەرۆكی شاندی میوان خۆشحالی خۆیانی بە سەردانەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان دەربری ، ستایشی رۆلی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری كرد بۆ هاوكاری كردنیان لە پێدانی زانیاری و روون كردنەوەی هەلی سەمایەگوزاری كردن لە هەرێمی كوردستان دا .
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...