بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 25 ئاب 2010 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Thu, 09 May 2024 18:26:04 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq قونسولى گشتى ئەڵمانیا لە هەولێر: دەمانەوێت بزانین چی بکەین باشە باشە بۆ ئەوەى پەیوەندیەکانمان بەرەو پێشبچێ https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1298-قونسولى-گشتى-ئەڵمانیا-لە-هەولێر-دەمانەوێت-بزانین-چی-بکەین-باشە-باشە-بۆ-ئەوەى-پەیوەندیەکانمان-بەرەو-پێشبچێ.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1298-قونسولى-گشتى-ئەڵمانیا-لە-هەولێر-دەمانەوێت-بزانین-چی-بکەین-باشە-باشە-بۆ-ئەوەى-پەیوەندیەکانمان-بەرەو-پێشبچێ.html رۆژى سێ شەممە 24/8/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى
رۆژى سێ شەممە 24/8/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى پێشوازیان لە ستیڤان باتێل قونسولى گشتى ئەلمانیا لە هەولێر کرد.
سەرۆکى ژوور ئاستى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێم و ئەلمانیا و ژوورەکانى بازرگانى هەرێم و ژوورى بازرگانى ئەلمانیاى خستەروو و هەروەها باسى لە هەبوونى پرۆتۆکۆلێکى پەیوەندى و هاوکارى کردن لە نێوان ژوورەکانى هەرێم و یەکێتى ژوورەکانى ئەلمانیا کرد کە بوەتە مایەیەى سود وەرگرتن لە شارەزاییەکان و پتەوبوونى پەیوەندى، هەروەها باسى لە باش بوونى پەیوەندى بازرگانى لە نێوان هەرێمى کوردستان و ئەلمانیا کرد و رۆلى قونسولیە و بالیۆزخانەى ئەلمانیاى بەرزنرخاند لەوەى کە هۆکارێکى گرنگى بەرەو پێشبردنى پەیوەندیەکان بونە، لە لایەکى تریش باسى لەو سەردانە کرد کە لە مانگى (ئاب) ى ئەمسالدا بە سەرۆکایەتى شاندى بازرگانى هەرێم بۆ ئەڵمانیا ئەنجامیان دابوو. قونسولى گشتى ئەڵمانیا وێراى سوپاسگوزارى بۆ پێشوازى کردنیان بەئاگایى خۆى لە هەموو ئە و کارو چالاکیانە ئاشکرا کردو بەمەبەستى سەردانە کەشیانى بۆ بەرەو پێش بردنى پەیوەندیەکانى چڕ کردەوە، هەر بۆ ئەو مەبەستەش وتى دەمانەوێ لە ئێوە وە بزانین کەچى بکرێت باشە بۆ ئەوەى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئەڵمانیا بەرەو پێش ببەین، لەوەڵامى ئەوپرسیارەدا سەرۆکى ژوور وتى
1-    واباشە کۆمپانیا ئەڵمانیەکان لە پیشانگاى نێودەوڵەتى هەولێر بەشدارى بکەن لە پاڵ ئەوانیشداشاندى بازرگانى لە بوارى جۆراو جۆر بێنە کوردستان بۆ ئەوەى زیاتر ئاگادارى رەوشى هەرێم ببن و لە ودەرفەتانەدا کۆبوونەوە و دیدار سازبکەن
2-     ئاسانکارى زیاتر بکرێت بۆ هاموشى بەردەوامى بازرگانانى هەردوولا لەبوارى  جیاجیادا چونکە پەیوەندى هاموشۆ دۆستایەتیەکان دەبنە هۆى دەست کردن
کردن بەکارى بازرگانى و پیشەسازى وەبەرهێنان
3- باشى بوونى داهاتى خەلکى کوردستان واى کردوە کەبە دواى بەرهەمى باشى و کوالیتى بەرزدا بگەڕێن ئەم شى دەخوازێت کە کۆمپانیا ئەڵمانیەکان هەوڵ بدەن شوێنى کۆمپانیا بیانیەکانى تر بگرنەوە بەرهەمى خراپ رەوانەى کوردستان دەکەن، بۆیە دەبێ هانى کۆمپانیا ئەڵمانیەکان بدرێت بۆ ئەوەى بەو دەرفەتە بزانن و کارى بۆ بکەن .
سەبارەت بە بەرەو پێشبردنى پەیوەندیەکان تەئکید لەسەر هەولدان بۆ دۆزینەوەى خالە هاوبەشەکان نەک تەنها لە بوارى بازرگانى بەلکو لە بوارى باشتر کردنى ئاستى زانیارى کۆمپانیاکانى هەرێم لە رێگەى مەشق و راهێنان لە بوارى جیاجیادا کرایەوە.

almanya-(1).jpg
]]>
هه‌واڵ Wed, 25 Aug 2010 06:52:00 +0000
بالیۆزى کۆریاى باشور: شاندێکى بازرگانى لە بوارى جۆراوجۆر دەهێنینە کوردستان https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1297-بالیۆزى-کۆریاى-باشور-شاندێکى-بازرگانى-لە-بوارى-جۆراوجۆر-دەهێنینە-کوردستان.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1297-بالیۆزى-کۆریاى-باشور-شاندێکى-بازرگانى-لە-بوارى-جۆراوجۆر-دەهێنینە-کوردستان.html رۆژى سێ شەممە 24/8/2010 دارا جەلیل خەیات پێشوازى لە پارک سوم بوم بالیۆزى کۆریاى باشور
رۆژى سێ شەممە 24/8/2010 دارا جەلیل خەیات پێشوازى لە پارک سوم بوم بالیۆزى کۆریاى باشور لە عێراق و شاندى یاوەرى کرد.
سەرەتا سەرۆکى ژوور باسى لە پەیوەندى دۆستانەى نێوان هەرێمى کوردستان و کۆریاى باشور کرد و ستایشى رۆلى کۆریا و تیپى زەیتونى کرد کە کارو خزمەتى باشیان پێشکەش بە هەرێمى کوردستان کردووە، هەروەها ئاماژەى بە ئامادەباشى بازارەکانى هەرێمى کوردستان کرد بۆ خستنەرووى بەرهەمە جۆراوجۆرەکانى کۆریا لەبەر باشى کوالیتى و گونجاوى نرخەکانیان کە لەگەڵ تواناى دارایی ئێستاى خەلک دەگونجێت بۆیە پێویستە ئاسانکارى زیاتر بکرێت بۆ هاتووچۆ کردنى بازرگانان لە نێوان هەردوولادا بۆ ئەوەى پەیوەندیە بازرگانى و ئابووریەکان زیاتر بەرەوپێش بچن.
لەبەرامبەردا بالیۆزى کۆریاى باشور خۆشحالى خۆى بۆ ئەو بەرەو پێشچوونەى لە کوردستان رویانداوە دەربرى و ئامادەیی خۆى و ولاتەکەى بۆ کارکردن بۆ بەرەو پێشتربردنى پەیوەندیەکان.
لە درێژەى قسەکانیدا وتى بە نیازین لە ئایندەیەکى نزیکدا شاندێکى بازرگانى جۆراوجۆر جگە لەو بوارانەى کە کۆریەکان کارى تێدا دەکەن وەک هەناردەکردنى ئۆتۆمبێل و کارەباییات و ئەلکترۆنیات دەهێننە کوردستان بە مەبەستى فراوانترکردنى کارەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان لە رێگەى کۆبونەوە لەگەڵ بازرگانانى هەرێم بە مەبەستى پەیوەندى و ئەنجامدانى کارى هاوبەش بۆ ئەو مەبەستەش داواى لە سەرۆکى ژوور کرد  کە هاوکاریان بێت بۆ رەخساندنى دەرفەتى گفتوگۆکردن و کۆبونەوەى بازرگانانى هەردولا.
بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکى ژوور ئامادەیی خۆى دەربرى بۆ بانگهێشتکردنى بازرگانان بۆ ئامادەبوون و کۆبونەوە لەگەڵ شاندەکە لەهەر کاتێک کە گەیشتنە هەرێمى کوردستان

korea.jpg

]]>
هه‌واڵ Wed, 25 Aug 2010 04:40:00 +0000
کۆمپانیاى (Avan Gard) ی ئۆکرانى لە کوردستان وەبەرهێنان دەکات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1296-کۆمپانیاى-(Avan-Gard)-ی-ئۆکرانى-لە-کوردستان-وەبەرهێنان-دەکات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1296-کۆمپانیاى-(Avan-Gard)-ی-ئۆکرانى-لە-کوردستان-وەبەرهێنان-دەکات.html رۆژى سێ شەممە 24/8/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور بە ئامادەبوونى سۆران ابوبکر

رۆژى سێ شەممە 24/8/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور بە ئامادەبوونى سۆران ابوبکر جێگرى سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى دەستەى کارگێرى ژوور پێشوازى لە شاندێکى کۆمپانیاى (ئاڤان گارد) ى ئۆکرانى پسپۆر لە بوارى کشتوکالیدا.
ئارینا موزینکا سەرۆکى پێشخستنى چالاکیە ئابووریەکانى دەرەوەى کۆمپانیاى ناوبراو تەواوى ئەو بوارانەى کۆ کۆمپانیاکەیان کارى تێدادەکات لە بوارى کشتوکالیدا خستەروو، هەروەها وتى ئەمە دووەمین جارە سەردانى کوردستان دەکەین و زانیارى تەواومان لەسەر ئەو هەرێمە لەبەر دەستدایە کە تا چەند پشت بە بەرهەمى کشتوکالى دەرەوە دەبەستێت و تواناکانى بەرهەمهێنانى لە چ ئاستێکدایە ئەمەش واى لە ئێمە کردووە کە بریار بدەین لەو بازارەدا کاربکەین نەک تەنها لە بوارى هەناردەکردنى بەرهەمەکانمان بۆ ئەو بازارە بەلکو هەولدانە بۆ دابین کردنى ئاسایشى خۆراک بۆ ناوچەکە لە هەندێ بواردا وەک بەرهەم هێنانى هێلکە بە دامەزراندنى پرۆژەیەکى لەو جۆرە لە هەرێمى کوردستان، هەروەها باسى لە هەولەکانیان بۆ ئەنجامدانى ئەو پرۆژەیە کرد، لە لایەکى تریش خاوەندارێتى خۆیان لە بوارى بانکیدا خستە روو بۆ جێبەجێکردنى پرۆژەکانیان.
سەرۆکى ژوور وێراى خۆشحالى خۆى لە بەرامبەر دارشتنى بەرنامە بۆ کارکردنى کۆمپانیاى ناوبراو لە هەرێمى کوردستان ئامادەیی بۆ هاوکاریکردنیان نیشاندا بۆ جێبەجێکردنى ئەو بەرنامەیە و هەر بەرنامەیەکى تر بۆ کارکردن لە هەرێمى کوردستان.

ukrani-(1).jpg
]]>
هه‌واڵ Wed, 25 Aug 2010 04:38:00 +0000