بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 27 تەمموز 2010 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Sun, 05 May 2024 13:47:27 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq بریکارى وەزیرى دەرەوەى مسر: دەست بەکارکردنى کۆمپانیاى میسریەکان لەکوردستان نزیک بۆتەوە https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1265-بریکارى-وەزیرى-دەرەوەى-مسر-دەست-بەکارکردنى-کۆمپانیاى-میسریەکان-لەکوردستان-نزیک-بۆتەوە-.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1265-بریکارى-وەزیرى-دەرەوەى-مسر-دەست-بەکارکردنى-کۆمپانیاى-میسریەکان-لەکوردستان-نزیک-بۆتەوە-.html ئێوارەى رۆژى سێ شەممە 27/7 بەئامادەبوونى ئیبراهیم سۆفى جێگرى سەرۆکى ژوور ژمارەیەک لەئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور

ئێوارەى رۆژى سێ شەممە 27/7 بەئامادەبوونى ئیبراهیم سۆفى جێگرى سەرۆکى ژوور ژمارەیەک لەئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور کۆبوونەوەیەکى فراوان بۆشاندێکى بازرگانى و حکومى میسرى بەسەرۆکایەتى ئیبراهیم عەشماوى بریکارى وەزیرى وەبەرهێنان سازکرا.
شاندى هاوبەشى حکومى و بازرگانى میسرى لەو سەردانەیاندا بۆکوردستان ژمارەیەک بەرپرسى پایە بەرزى حکومى لەخۆگرتبوو لەوانەش بریکارى وەزیرى دەرەوە و چەندین راوێژکارو بەرێوەبەرو توێژەرى ژمارەیەک وەزارەت و دام و دەزگا حکومى و نوێنەرى زیاتر لە (17) کۆمپانیاى جۆراو جۆر.
فدائەدین گەردى ئەندامى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور لەوتەیەکدا وێڕاى بەخێرهێنانى شاندى میوان باسى لەدەرفەتەکانى کارو پێداویستیەکانى کوردستانى لەبوارى جیاجیادا کردو تەئکیدى لەسەر پشتگیرى کردنى حکومەتى هەرێم لەکەرتى تایبەت و وەبەرهێنانى بیانى کردو ئاماژەى بەو بوارانەدا کە کۆمپانیا میسریەکان دەتوانن کارى تێدابکەن و داواى لەشاندەکە کرد کەدەست بە وەبەرهێنان بکەن لە کوردستان و ئامادەیى ژوورى بۆ پێش کەش کردنى هاوکارى دەربڕى.
ئیبراهیم عەشماوى بریکارى وەزیرى وەبەرهینانى لەوتەیەکدا وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ ڕێکخستنى کۆبوونەوەکە تەئکیدى لەسەر ئامادەباشى کۆمپانیا میسریەکان بۆ وەبەرهێنان کردەوە.
محمد قاسم بریکارى وەزیرى دەرەوەى میسر باسى لە سەردانەکەى سەرۆکى هەرێم کرد بۆ میسر کە چەندین یاداشتنامەیان لەگەل سەرۆکى مسر ئیمزا کردوە و خەریکە ناوەڕۆکەکانیان دەچێتە وارى جێ بەجێ کردنەوە، هەربۆیەش وتى دەست بەکارکردنى کۆمپانیا میسریەکان لەکوردستان نزیک بۆتەوە.
ئەمەو شاندى وڵاتى میسر دواى تەواو بوونى کۆبوونەوەکە لەگەڵ ئەو بازرگانانە کۆبوونەوە کە لەسەر بانگهێشتى ژوور ئامادەبوون.
شاندى وڵاتى میسر بۆ هەرێمى کوردستان کە تا ڕۆژى پێنج شەممە لەکوردستان دەبن لەگەل َ چەندین دامو دەزگاى حکومى وەک وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى و دەستەى وەبەرهێنان و چەند دەزگاى تر کۆدەبنەوە.
بریکارى وەزیرى دەرەوەى میسر تەئکیدى لەسەر ئەوە کردەوە کەشاندەکەیان لەو سەردانەدا سەردانى سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەن.
بەمەبەستى گفتوگۆ کردن لەسەر ئەو بابەتانەى کە کاردانەوەیان بەسەر کارى کۆمپانیا میسریەکان دەبێت لە کوردستان، هەروەها گەشبینى خۆى بەئایندەى هەماهەنگى پێکەوە کارکردنى کۆمپانیا مسرى کوردستانیەکان لەئایندەیەکى نزیکدا دەربڕى.

msri2.jpg
]]>
هه‌واڵ Tue, 27 Jul 2010 06:08:00 +0000
لە29/9 - 1/10/2010 سێ یەمین پیشانگاى کشتوکاڵ لەباکور ئازربایجان سازدەکرێت https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1264-لە29/9---1/10/2010-سێ-یەمین-پیشانگاى-کشتوکاڵ-لەباکور-ئازربایجان-سازدەکرێت.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1264-لە29/9---1/10/2010-سێ-یەمین-پیشانگاى-کشتوکاڵ-لەباکور-ئازربایجان-سازدەکرێت.html
لە29/9 - 1/10/2010 سێ یەمین پیشانگاى کشتوکاڵ لەباکور ئازربایجان سازدەکرێت . بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بکە بە ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر
]]>
هه‌واڵ Tue, 27 Jul 2010 02:56:00 +0000
لە 6-10/10/2010 لەشارى ئەستەنبوڵ چوارەمین کۆربەندى کارى نێودەوڵەتى (IBF) و سێزدەمین پیشانگاى موسیادى نێودەڵەتى سازدەکرێت https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1263-لە-6-10/10/2010-لەشارى-ئەستەنبوڵ-چوارەمین-کۆربەندى-کارى-نێودەوڵەتى-(IBF)-و-سێزدەمین-پیشانگاى-موسیادى-نێودەڵەتى-سازدەکرێت.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1263-لە-6-10/10/2010-لەشارى-ئەستەنبوڵ-چوارەمین-کۆربەندى-کارى-نێودەوڵەتى-(IBF)-و-سێزدەمین-پیشانگاى-موسیادى-نێودەڵەتى-سازدەکرێت.html
لە6-10/10/2010 لەشارى ئەستەنبوڵ چوارەمین کۆربەندى کارى نێودەوڵەتى (IBF) و سێزدەمین پیشانگاى موسیادى نێودەڵەتى سازدەکرێت
]]>
هه‌واڵ Tue, 27 Jul 2010 02:56:00 +0000
کۆمپانیاى (نامداران صفت) ى ئێرانى سمینارێک بۆئەو بازرگانانەى کە لەگەڵ ئێراندا کارى بازرگانى دەکەن سازدەکات https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1261-کۆمپانیاى-(نامداران-صفت)-ى-ئێرانى-سمینارێک-بۆئەو-بازرگانانەى-کە-لەگەڵ-ئێراندا-کارى-بازرگانى-دەکەن-سازدەکات.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1261-کۆمپانیاى-(نامداران-صفت)-ى-ئێرانى-سمینارێک-بۆئەو-بازرگانانەى-کە-لەگەڵ-ئێراندا-کارى-بازرگانى-دەکەن-سازدەکات.html
کۆمپانیاى (نامداران ێفت) ى ئێرانى سمینارێک بۆئەو بازرگانانەى کە لەگەڵ ئێراندا کارى بازرگانى دەکەن سازدەکات، بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بکە بە ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر
]]>
هه‌واڵ Tue, 27 Jul 2010 02:55:00 +0000
پیشانگاى بەغداى نێودەوڵەتى دەرفەتێکە بۆبازرگان و وەبەرهێنان لەعێراقدا ده‌کرێته‌وه‌ https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1260-پیشانگاى-بەغداى-نێودەوڵەتى-دەرفەتێکە-بۆبازرگان-و-وەبەرهێنان-لەعێراقدا-ده‌کرێته‌وه‌.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1260-پیشانگاى-بەغداى-نێودەوڵەتى-دەرفەتێکە-بۆبازرگان-و-وەبەرهێنان-لەعێراقدا-ده‌کرێته‌وه‌.html
1-10/11/2010 لە ژێر ناونیشانى (پیشانگاى بەغداى نێودەوڵەتى دەرفەتێکە بۆبازرگان و وەبەرهێنان لەعێراقدا) پیشانگەى بەغداى نێودەوڵەتى دەکرێتەوە.
]]>
هه‌واڵ Tue, 27 Jul 2010 02:52:00 +0000
کۆمپانیاى lotte chilsung bevenage))ى کۆرى تایبەت بە بەرهەم هێنانى خواردنەوەى گازى و ئاوى میوە دەیەوێ پەیوەندى بازرگانى لەگەڵ هەرێمى کوردستاندا ببەستێت https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1259-کۆمپانیاى-lotte-chilsung-bevenage))ى-کۆرى-تایبەت-بە-بەرهەم-هێنانى-خواردنەوەى-گازى-و-ئاوى-میوە-دەیەوێ-پەیوەندى-بازرگانى-لەگەڵ-هەرێمى-کوردستاندا-ببەستێت.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1259-کۆمپانیاى-lotte-chilsung-bevenage))ى-کۆرى-تایبەت-بە-بەرهەم-هێنانى-خواردنەوەى-گازى-و-ئاوى-میوە-دەیەوێ-پەیوەندى-بازرگانى-لەگەڵ-هەرێمى-کوردستاندا-ببەستێت.html
کۆمپانیاى lotte chilsung bevenage))ى کۆرى تایبەت بە بەرهەم هێنانى خواردنەوەى گازى و ئاوى میوە دەیەوێ پەیوەندى بازرگانى لەگەڵ هەرێمى کوردستاندا ببەستێت.. بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بکە بە 0082234799425
]]>
هه‌واڵ Tue, 27 Jul 2010 02:49:00 +0000