بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: شەممە, 14 ئازار 2009 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Fri, 03 May 2024 09:23:40 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq كۆمیسیارێكی‌ بازرگانی‌ ئوسترالیا له‌ عیراق داده‌مه‌زرێت https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/617-كۆمیسیارێكی‌-بازرگانی‌-ئوسترالیا-له‌-عیراق-داده‌مه‌زرێت-.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/617-كۆمیسیارێكی‌-بازرگانی‌-ئوسترالیا-له‌-عیراق-داده‌مه‌زرێت-.html
GKsat... دوای‌ 3 ساڵ له‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ كرینی‌ گه‌نم عیراق ساڵانه‌ 1 ملیۆن ته‌ن ده‌كڕێت سه‌رۆك وه‌زیری‌ ئوسترالیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی‌ كۆمیسیارێكی‌ بازرگانی‌ له‌ عیراق داده‌مه‌زرێنێت بۆ ئاسانكاری‌ و به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌كانی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌. رۆژنامه‌ی‌ كانبێرا نیوز له‌زاری‌ كیڤن راد سه‌رۆك وه‌زیری‌ ئوسترالیا بڵاویكرده‌وه‌،په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عیراق به‌ره‌وپێش چونی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، وتیشی‌: دوای‌ ئه‌و ئابڕوچونه‌ی‌ له‌میانی‌ فرۆشتنی‌ گه‌نم له‌به‌رامبه‌ر چه‌ك ده‌ركه‌وت، حكومه‌تی‌ به‌غدا بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵ كڕینی‌ گه‌نمی‌ له‌ ئوسترالیا قه‌ده‌غه‌كرد، به‌ڵام له‌مه‌ودوا عیراق ساڵانه‌ 1 ملیۆن ته‌ن له‌و دانه‌وێڵه‌یه‌ ده‌كڕێت. هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ كانبێرا نیوز، له‌میانی‌ سه‌ردانی‌ نوری‌ مالكی‌ سه‌رۆك وه‌زیری‌ عیراق گریبه‌ستێكی‌ له‌گه‌ڵ گروپی‌ ئه‌ سی‌ ئه‌ی‌ ئیمزاكردووه‌ به‌ بری‌ 500 ملیۆن دۆلار بۆ دروستكردنی‌ سێ‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ به‌غداو ده‌وروبه‌ری‌. به‌های‌ گریبه‌ستی‌ كۆمپانیاكانی‌ حكومه‌تی‌ ئوسترالیا، له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵی‌ رابردوودا له‌ عیراق گه‌یشتۆته‌ 3 ملیار دۆلار.
]]>
هه‌واڵ Sat, 14 Mar 2009 00:00:00 +0000