بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 01 شوبات 2009 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sat, 04 May 2024 08:13:32 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى کوردستان پرۆتۆکۆلێکى پەیوەندى لەگەل ژوورى بازرگانى و پیشەسازى لیموج ئیمزا دەکات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/585-یەکێتى-ژوورەکانى-بازرگانى-و-پیشەسازى-کوردستان-پرۆتۆکۆلێکى-پەیوەندى-لەگەل-ژوورى-بازرگانى-و-پیشەسازى-لیموج-ئیمزا-دەکات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/585-یەکێتى-ژوورەکانى-بازرگانى-و-پیشەسازى-کوردستان-پرۆتۆکۆلێکى-پەیوەندى-لەگەل-ژوورى-بازرگانى-و-پیشەسازى-لیموج-ئیمزا-دەکات.html
ئێوارەى رۆژى یەکشەممە 1/2/2009 لە بارەگاى ژوور بە ئامادەبوونى هەریەک لە فریدریک تیسۆ قونسولى فەرەنسا لە هەولێر و سوارە عزیز نوێنەرى وەزیرى بازرگانى هەرێم و عەزیز ابراهیم بەرێوەبەرى گشتى بازرگانى پرۆتۆکۆلێکى پەیوەندى بازرگانى و پیشەسازى لە نێوان دارا جەلیل خەیات سەرۆکى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان و جان بیر لیمۆزان سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى لیمۆج کە شارێکى فەرەنسایە ئیمزاکرا، بە مەبەستى هاوکارى و هەماهەنگى یەکترى لە پێناو خزمەت گەیاندن بە بەرژەوەندى بازرگان و پیشەسازانى هەردوولا لە بوارى سەفەر و پەیوەندى و گۆرینەوەى زانیارى لە چوارچێوەى کردنەوەى ئۆفیسى پەیوەندى لە ژوورەکانیاندا بۆ راپەراندنى کارە پەیوەندیدارەکانیان لە رێگەى ئەنجوومەنێکى هاوبەشدا کە بۆ ئەو مەبەستە پێک دەهێنرێت، سەرەراى ئەوەى ئەم پەیوەندیە لە هەموو بوارەکاندا دەبێت بەلام زیاتر گرنگى دەدات بە کشتوکال و پیشەسازى کشتوکالى و بەیتەرە و خوێندنى بالا. دواى ئەوەى هەریەک لە دارا جەلیل خەیات و جان بیر لیمۆزین باسیان لە گرنگى ئیمزاکردنى ئەو پرۆتۆکۆلە کرد و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم پرۆتۆکۆلە جیاوازیەکەى لەوە دایە کە بە خێرایى دەچێتە مەیدانى جێبەجێکردنەوە. فریدریک نیسۆ قونسولى فەرەنسا لە هەولێر لە وتەیەکدا وتى ئامادەبوونى ئێمە لەو بۆنەیەدا تەئکید کردنە لەسەر پشتگیرى کردنى حکومەتى فەرەنسا هەول دەدرێت کە ئەنجوومەنێکى ئابوورى هاوبەش پێک بهێنن بۆ بەرێوەبردنى کارەکانیان و چارەسەرکردنى ئەو گرفتانەى روودەدات
]]>
هه‌واڵ Sun, 01 Feb 2009 00:00:00 +0000
کۆبوونەوەیەکى فراوانى کوردستانى – فەرەنسى لە بارەگاى ژوور بەسترا https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/584-کۆبوونەوەیەکى-فراوانى-کوردستانى-–-فەرەنسى-لە-بارەگاى-ژوور-بەسترا.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/584-کۆبوونەوەیەکى-فراوانى-کوردستانى-–-فەرەنسى-لە-بارەگاى-ژوور-بەسترا.html
رۆژى یەکشەممە 1/2/2009 بە ئامادەبوونى دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى و جان بیر لیمۆزان سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى (لیمۆج) ى فەرەنسى لە هۆلى ژوورى بازرگانى بەبەشدارى ژمارەیەکى زۆر لە بازرگان و پیشەساز و خاوەن کۆمپانیاى کوردستان و فەرەنسا کۆبونەوەیەکى فراوان سازکرا بەمەبەستى دروستکردنى پەیوەندى و خستنەرووى زانیارى و کەم و کوریەکانى کوردستان لە بوارى پیشەسازى و کشتوکال و بەیتەرە بە ئامانجى بەشداریکردنى کۆمپانیا فەرەنسیەکان لە پرۆسەى ئاوەدان کردنەوەى کوردستان و بەستنى پەیوەندى لە نێوان کۆمپانیاکانى کوردستان و کۆمپانیا فەرەنسیەکان . لە درێژەى کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە شاندى میوان خۆیان ناساند و دواتر بەشداربوان باسیان لە پرۆژە و گرفتەکانى کەرتى پیشەسازى کشتوکالى کرد و راو و سەرنجیان بۆ چارەسەرکردنیان گۆریەوە
]]>
هه‌واڵ Sun, 01 Feb 2009 00:00:00 +0000
سەرۆکى ژوورى بازرگانى هەرێمى ( باکوورى رۆژئاوا ) ى هۆلەندا سەردانى ژوور دەکات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/583-سەرۆکى-ژوورى-بازرگانى-هەرێمى-(-باکوورى-رۆژئاوا-)-ى-هۆلەندا-سەردانى-ژوور-دەکات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/583-سەرۆکى-ژوورى-بازرگانى-هەرێمى-(-باکوورى-رۆژئاوا-)-ى-هۆلەندا-سەردانى-ژوور-دەکات.html
رۆژى یەکشەممە د.گیریت ڤالک سەرۆکى ژوورى بازرگانى هەرێمى (باکورى رۆژئاوا ) ى هۆلەندى و بە یاوەرى جان دیرک بلاد راوێژکارى سیاسى و ئابوورى سەردانى ژوورى بازرگانى کردو لە لایەن دارا جەلیل خەیات پێشوازیان لێکرا. مەبەست لە سەردانەکە یەکتر ناسین و روونکردنەوەى رەوشى هەرێم بوو لە بارەى چۆنیەتى هەلسوکەوت کردندا لەگەل وەبەرهێنەرە بیانیەکان و چۆنیەتى دامەزراندنى کار و پرۆژە لە هەرێمى کوردستان و بەستنى پەیوەندى لەگەل ژووردا. دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور لە وەلامى پرسیارەکانیدا رەوشى هەرێمى روون کردەوە و باسى لە یاساى وەبەرهێنان کرد و پێى راگەیاندن کەوا دەتوانن بەوپەرى ئازادیەوە لە کوردستان کار بکەن و کۆمپانیاى تازە یان لق بۆ کۆمپانیاکانیان لە کوردستان بکەنەوە و هیواى خواست کە ئەم سەردانە سەرەتایەک بێت بۆ دروستکردنى پەیوەندى و هەماهەنگى کردن لەگەل یەکترى و بەشداریکردن لە پرۆسەى ئاوەدان کردنەوەى کوردستان
]]>
هه‌واڵ Sun, 01 Feb 2009 00:00:00 +0000