بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 01 کانونی یەکەم 2009 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sun, 05 May 2024 14:04:56 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq قونسولى یۆنان: کار بۆ دانانى سەرەتایەک بۆ پەیوەندیەکى نوێ ى نێوان یۆنان و هەرێمى کوردستان دەکەین https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/872-قونسولى-یۆنان-کار-بۆ-دانانى-سەرەتایەک-بۆ-پەیوەندیەکى-نوێ-ى-نێوان-یۆنان-و-هەرێمى-کوردستان-دەکەین.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/872-قونسولى-یۆنان-کار-بۆ-دانانى-سەرەتایەک-بۆ-پەیوەندیەکى-نوێ-ى-نێوان-یۆنان-و-هەرێمى-کوردستان-دەکەین.html
رۆژى یەک شەممە 1/12/2009 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و ئیبراهیم سۆفى جیچگرى سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى پێشوازیان لە قونسولى یۆنان لە هەرێمى کوردستان کرد. سەرەتا سەرۆکى ژوور لە پال ووتەى بەخێرهێنانى قونسولى یۆنان باسى لە رۆلى یۆنانیەکان لە مێژووى مرۆڤایەتى دا کرد و لە رێگەى نوسینەکانى زانا و فەیلەسوفەکانیەوە و پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و یۆنانیەکان، ئەو سەردانەى بە هەنگاوێکى گرنگ لە بنیات نانى پەیوەندى ئابوورى و بازرگانى وەسف کرد. نیکۆلاس دوکاس قونسولى پۆنان لە هەرێمى کوردستان دواى ئەوەى باسى لە کلتورى هاوبەش و پەیوەندیە دێرینەکانى کورد و یۆنانیەکان کرد. لە پاشان باسى لە پەیوەندى بازرگانى و ئابوورى لە نێوان هەردوولادا کرد داواى پشتگیرى و هاوکارى ژوورى کرد بۆ ئەوەى بتوانێ وەلامى هەموو پرسیارى ئەو کۆمپانیایانە بداتەوە کە بە نیازن لە کوردستان کار بکەن و هەروەها کۆمەلێک پرسیارى پەیوەندیدار بە بارى ئارامى و یاساى وەبەرهێنان و ئەو قۆناغەى کە پەیوەندیەکانى هەرێم لەگەل جیهانى دەرەوەدا پێیگەیشتوە و تواناى ئامادەباشى بازرگانانى کوردستان بۆ کارى ژوور بخرێتە بەر دیدى بازرگانە یۆنانیەکان بۆ ئەوەى بۆچوونەکانیان بەرەو ئاراستەى کارکردن لە کوردستان بگۆرێت بۆیە لە دەستپێکى کارەکەیدا وەک قونسولى یۆنان تەئکیدى لەسەر ئەوە کردەوە کە لە ماوەى سێ مانگى داهاتوو بەو ئاراستەیە کار دەکات بۆ ئەوەى سەرەتایەکى تۆکمە بۆ پەیوەندیەکى نوێ ى بازرگانى و ئەنجامدانى کارى هاوبەش لە نێوان هەرێمى کوردستان و یۆنان دابمەزرێنێت، ئەم کارە بە پێى هاوکارى ژوورەکانى بازرگانى بە گشتى و ژوورى بازرگانى هەولێر بە تایبەتى نەبێ ناکرێ، لەبەرامبەر ئەوەشدا سەرۆکى ژوور ئامادەیى خۆى دەربرى بۆ پێشکەش کردنى هەموو جۆرە هاوکاریەک بۆ هێنانەدى ئەو ئامانجە، وە هیواى خواست کە ئەمە ببێتە رێگە بۆ هاتنى وەبەرهێنەرە یۆنانیەکان خۆش بکات.
]]>
هه‌واڵ Tue, 01 Dec 2009 00:00:00 +0000