شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌سه‌رۆكایه‌تی دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌ردانی وڵاتی یۆنانی كرد.
رۆژی 13ی ئادار شانده‌كه له ئه‌سینای پایته‌خت سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراقی له‌و وڵاته كرد‌و له‌لایه‌ن بورهان نامق جافی باڵیۆزه‌وه پێشوازی كران، له‌دیدارێكدا باس له‌وه كرا كه باڵیۆزخانه‌ی ناوبراو رۆڵی كارا ببینێ له هاندانی سه‌رمایه‌داران و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی یۆنانی بۆئه‌وه‌ی له عێراق و كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن یان لقی كۆمپانیاكانیان بكه‌نه‌وه. دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی ژوور داوای كرد ئاسانكاری بۆ خاوه‌نكارانی یۆنانی و عێراقی بكه‌ن له مه‌سه‌له‌ی پێدان وه‌رگرتنی ڤیزای عێراق، له‌به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی عێراق ئاماده‌یی هه‌موو كارئاسانی نواندنێكی له‌م رووه‌وه نیشاندا.
هه‌مان رۆژ له ئه‌سینا كۆنگره‌ی بازرگانانی عه‌ره‌بی – یۆنانی سازكرا كه ژووری عه‌ره‌بی یۆنانی بۆ بازرگانی و گه‌شه‌پێدان پێی هه‌ستابوو، له‌نێو وتاره پێشكهشكراوهكاندا، دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی شاندی كوردستان له په‌یامێكدا داوای له بازرگانان سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن و سه‌رمایه‌ی خۆیان له پرۆژه‌ی وهبهرههێناندا بخه‌نه كاره‌وه، له‌مباره‌وه ئاماژه‌ی به دۆخ و زه‌مینه و یاسای له‌بار كرد كه هانده‌رێكی باشه بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران.
رۆژی دواتر ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی كوردستان له هوتێل دیڤان كاراڤێلا دیداری دوو به‌دووی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای یۆنانی و عه‌ره‌بی سازكرد، به‌مه‌به‌ستی به‌رچاوروونی كردن بۆیان له‌باره‌ی كه‌شی وه‌به‌رهێنان له كوردستان.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...