تۆ لێرەیت: ErbilChamberمەرجی بە ئەندامبوونناسنامه‌ی بازرگان بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 26 نیسان 2021
بە ئۆنلاین، دیدارێك بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ژووری بازرگانی هەولێر و ژووری بازرگانی فنلندا سازکرا
رۆژی 20/4/2021 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر بە ئامادەبوونی شیرین زەکی سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و فنلەندا و رێکخەری ئەم دیدارە، دیدارێکی ئۆنلاین لەگەڵ هەریەکە لە تیمۆ ڤۆری سەرۆکی جێبەجێکاری ژووری بازرگانی فنلندا ، یوها روماکانیمی بەڕێوبەری جێبەجێکاری ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە وڵاتی فنلندا و جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری ژووری بازرگانی فنلندا و ژمارەیەك لە خاوەنکارانی ئەو وڵاتە سازکرا.
لە سەرەتای دیدارەکەدا بەشداربوانی ژووری بازرگانی فنلەندا هەریەکەیان بە جیا وتەیان پێشکەش کرد، باسیان لە گرنگی ئەو دیدارە کرد، هەروەها تیشکیان خستە سەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و سازدانی کۆنفڕانس لە داهاتوودا.
د. دارا جەلیل خەیات خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم دیدارە، بە گرنگی وەسف کرد بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان ژووری بازرگانی هەولێر و ژووری بازرگانی فنلندا.
سەرۆکی ژوور تیشکی خستە سەر کەرتی ئابووری و بازرگانی لە هەرێمی کوردستان، گرنگترین ئەو سێکتەرانەی کە هەرێمی کوردستان پێویستییەتی بۆ وەبەرهێنان کردن تێیدا، هەروەها باسی لە گونجاوی و کەشی لەباری هەرێمی کوردستان کرد بۆ وەبەرهێنان.
سەرۆکی ژوور باسی لە چالاکی و پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی هەولێر کرد لەگەڵ ژووری بازرگانی وڵاتان هیوای خواست لەگەڵ ژووری بازرگانی فنلەنداش پەیوەندییەکان زیاتر بەهێز بکەن و لە داهاتوودا ئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانییەکان و خاوەن کۆمپانیاکانی هەردوولا ببینن و کۆڕبەند و سیمیناری بازرگانی ساز بکەن.
لە کۆتایشدا هیوای خواست وەبەرهێنەر و خاوەن کۆپانیاکانی وڵاتی فنلندا لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێن بکەن، بەشداربن لە پێشانگا نێودەوڵەتییەکان و بەرهەمەکانیان بخەنەروو، چونکە بەرهەمەکانی وڵاتی فنلندا کوالێتیان ئێجگار باشە، هەر لە کۆنەوەش لە کوردستان و ناوچەکە دار و تەختەی فنلەندی ناو و ناوبانگی خۆی هەبووە، سوپاسی سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و فنلەندای کرد بۆ رێکخستنی ئەم دیدارە.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« April 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑