[widgetkit id=1]
]]>به هۆى ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ى كه ژوور له مێژووى خۆیدا هه‌یه‌تى توانیویه‌تى گه‌لێك خزمه‌ت پێشكه‌ش به توێژى بازرگان و پیشه‌ساز بكات له بوارى جیاجیادا هه‌ر له گرێدانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كانیدا تا به‌شدارى كردن له پێشانگاكانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه و وه‌رگرتنى ڤیزا له ڕۆژانێك كه بۆ خه‌ڵكى كوردستان كارێكى ئاسان نه‌بووه، هه‌روه‌ها له زۆر كۆنگره و كۆنفرانس و سیمینار ئاماده بووه.
ژوور هاوكار بووه بۆ ئاماده‌كردنى چه‌ندین دیراسه‌ى ئابوورى ده‌رباره‌ى كێشه و گرفتى بازرگانان و خستنه ڕووى چاره‌سه‌رى به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكومیه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مه‌به‌ستى باشتر كردنى كار و بژێوى بازرگان و پیشه‌سازان هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى مرۆیى بۆ كاركردن له بوارى كه‌رتى تایبه‌ت به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان چه‌ندین خولى ڕاهێنانى كردۆته‌وه كه ژماره‌یه‌كى زۆر له ئه‌ندامان تیایدا سوودمه‌ند بوون. وه هه‌روه‌ها یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى كێشه و گرفته‌كانى بازرگانان له سه‌نته‌رى داوه‌رى بازرگانى له ژوورى بازرگانى هه‌ولێر.
بۆ ئاشناكردنى ئه‌ندامه‌كانى، ژوور ساڵانه ڕێبه‌رى بازرگانى و پیشه‌سازى ده‌رده‌كات، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ى به‌شى ڕاگه‌یاندنى خۆیدا ماڵپه‌ر و ڕۆژنامه‌ى تایبه‌ت به خۆى به‌ڕێوه‌ده‌بات به مه‌به‌ستى ئاگاداركردنه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كانى به هه‌موو ئه‌و كارانه‌ى كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان ده‌كات.
به هۆى پیاده‌كردنى سیسته‌مى بازارى ئازاد له كوردستان و فراوانبوونى ڕۆڵى كه‌رتى تایبه‌ت ئه‌ركى زیاترى خستۆته سه‌ر ژوور بۆیه هه‌وڵده‌درێت كه خزمه‌ته‌كانى ژوور فراوانتربكرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ژوور سه‌نته‌رێكى بازرگانى كردۆته‌وه بۆ گردبوونه‌وه و له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كانى و سازكردنى دیدار و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ شانده بیانییه‌كان، له پاڵ ئه‌وانه‌شدا ژوور به‌رده‌وامى ده‌دات به فراوانتركردنى خزمه‌ته‌كانى به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌و داموده‌زگایانه‌ى كه فاكته‌رى گرنگن له پرۆسه‌ى به‌ره‌وپێشبردنى تواناى بازرگان و پیشه‌سازان و به‌هێزتركردنى رۆڵى ژوور له ده‌ركردنى ئه‌و بڕیارانه‌ى كه په‌یوه‌ندیان به بوارى بازرگانى و پیشه‌سازیدا هه‌یه
]]>ژوور ڕێكخراوێكى پیشه‌یى ئابووریه خاوه‌نى كه‌سایه‌تى مه‌عنه‌وى و سه‌ربه‌خۆیی كارگێرى و دارایى خۆیه‌تى، نوێنه‌رى راسته‌قینه‌ى ئه‌ندامه‌كانیه‌تى و ئامانجى ڕێكخستن و گه‌شه‌دانه به بازرگانى و پیشه‌سازی.
ژوورى بازرگانى هه‌ولێر له 7/9/1966 دامه‌زراوه له ڕێگه‌ى هه‌ڵبژارنه‌وه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له بازرگانان كه پێشتر سه‌ر به ژوورى بازرگانى موسڵ بوون و یه‌كه‌م سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌م ژووره (شێخیل حاجی خه‌سه‌ن به‌زاز) بووه.
ژوور تا ئێستا هه‌شت خولى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجامداوه دوا هه‌ڵبژاردن له 16/4/2006 كراوه و له 26/4/2006 سه‌رۆك و دوو جێگرى سه‌رۆك ده‌ست نیشان كراون.
له ساڵى 1995 به بڕیارێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى پیشه‌سازیه‌كانى عێراقى پێوه لكێنراوه و بووه به ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌ولێر.
ژوور به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ژوورى بازرگانى (سلێمانى و دهۆك) یه‌كێتى ژووره بازرگانى و پیشه‌سازیه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له 3/2/2007 پێك هێناوه.
]]>
هه‌ولێر هه‌ر له كۆنه‌وه خاڵى په‌یوه‌ندى بازرگانى نێوان شاره‌كانى كوردستان و شاره‌كانى وه‌ك موسل و به‌غدا بووه.
هه‌ولێر جگه له‌وه‌ى كه پایته‌ختى هاوینه‌ى عێراقه ، ئه‌مڕۆ جگه
له‌وه‌ى كه پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستانه پایته‌ختى ئابوورى عێراقه و به‌هۆیه‌وه كوردستان به‌ده‌روازه‌ى ئابوورى عێراق ده‌ناسرێت .
به هۆى بارى ئارامیه‌وه ، هه‌ولێر بنكه‌یه‌كى بازرگانى به‌هێزه و ژماره‌یه‌كى زۆر له‌كۆمپانیاى بازرگانى خۆماڵى و هه‌رێمى و جیهانى تێدایه له‌سه‌ر ئاستى عێراقدا كارده‌كه‌ن .
ساڵانه زیاتر له (15) پیشانگاى نێوده‌وڵه‌تى و پسپۆرى به به‌شدارى سه‌دان كۆمپانیاى جیهانى ده‌كریته‌وه، شارى هه‌ولێر زه‌مینه‌ى له‌بارى هه‌یه بۆ كارى كشتو‌كاڵى پیشه‌سازى و به چاندنى گه‌نم و جۆ به‌ناوبانگه له‌په‌روه‌رده‌كردنى ئاژه‌ڵ و جۆرایه‌تى به‌رهه‌مه‌كانى ئاژه‌ڵدا پله‌ى یه‌كه‌مى هه‌یه له‌سه‌رئاستى عێراقدا ،
ناوچه شاخاویه‌كانیشى به به‌رهه‌مى ترێ و هه‌نارو هه‌رمى و هه‌نجیر و سێ‌و و گوێز ...تد به‌ناوبانگه
به‌سه‌دان كارگه‌ى پیشه‌سازى له‌و شاره‌دا هه‌یه .
هه‌ولێر بنكه‌یه‌كى بازرگانیه بۆهه‌موو عێراق ، له‌هه‌ولێره‌وه به‌رهه‌مه‌كانى وڵاتانى ده‌ره‌وه بۆ هه‌موو عێراق ده‌نێردرێ ، چه‌ندین كۆمپانیاى هێنانى ئۆتۆمبێل و پیشانگاى كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ك نیسان و تویوتا و شوفرلێت و سكودا و ... له‌وشاره‌دا هه‌یه .
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى خه‌ڵكى ئه‌وشاره له‌بوارى كشتوكاڵ و پیشه‌سازى و بازرگانى و گه‌شتیارى خه‌ڵكین ، به‌شێكى زۆریش له دام و ده‌زگاى حكومه‌ت كارده‌كه‌ن .
]]>
هه‌ولێر یه‌كێكه له‌شاره‌كانى كوردستان ، له‌باكورى عێراق یان باشوورى كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌شى باكورى كوردستان له‌چوارچێوه‌ى وڵاتى توركیا دایه و رۆژهه‌ڵاتى له ئێران و رۆژئاواى له‌سوریایه به‌هۆى دابه‌ش كردنى كوردستان به‌سه‌ر ئه‌م چوار وڵاته‌وه .
هه‌ولێر ده‌كه‌وێته نێوان هێڵى پانى (45-35-37) و هێڵى درێژى (43-45) له‌نێوان زێ ى بچوك و زێ ى گه‌وره.
سنورى ئه‌م شاره:
له‌باكور شارى دهۆك و وڵاتى توركیا
له‌باشور شارى كه‌ركوك
له‌رۆژهه‌ڵات شارى سلێمانى و وڵاتى ئێران
له‌رۆژئاوا شارى موسل
به‌رزترین شوێنى شار قه‌ڵاكه‌یه‌تى كه‌به‌رزیه‌كه‌ى ده‌گاته 414 مه‌تر له‌ئاستى ده‌ریا.
هه‌ولێر جیا كه‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى شاخاوى و ده‌شتى هه‌ولێر له‌باكوریه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر چیاى هه‌یه وه‌ك سه‌فین ، هه‌ندرێن، كوره‌ك، حه‌سارۆست و له‌باشور ده‌شتێكى زۆر پان و به‌رینى هه‌یه ساڵانه گه‌نم و جۆیه‌كى زۆرى لێ ده‌چێنرێت.
]]>
هه‌ولێر پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستانه، ژماره‌ى دانیشتوانى ده‌گاته یه‌ك ملیۆن كه‌س و به قه‌زاو ناحیه‌كانى له (1.500.000) تێده‌په‌رێت.
هه‌ولێر به شاره كۆنه‌كانى جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت كه تا ئێستا ژیانى تێدا به‌رده‌وامه، زۆر له زانایان هه‌ولێر به لانكه‌ى مرۆڤایه‌تى داده‌نێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر له نزیكى ئه‌و شاره‌یه و له جیهاندا گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه.
به‌ڵگه مێژووییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پێش 60-65 هه‌زار ساڵ ئه‌م ئه‌شكه‌وته و ئه‌م شاره بێ دانیشتوان نه‌بووه.
مێژووى قه‌لاى هه‌ولێر بۆ (6000) ساڵ پێش زایین ده‌گه‌رێته‌وه.
هه‌ولێر هێماى پێكه‌وه ژیانى نه‌ته‌وه‌ى جیاواز و ئاینى جیاوازه.
جگه له خه‌ڵكى ره‌سه‌نى شاره‌كه خه‌ڵكى سه‌رجه‌م وڵاتانى دنیا و ژماره‌یه‌كى زۆر له كوردى سوریا و توركیا و ئێران و عه‌ره‌بى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق له‌و شاره‌دا زۆر به‌ئاسووده‌یى و به‌و په‌ڕى ئازادى ده‌ژین.
]]>
رێبه‌رى ژوور |
ئێره كلیك بكه بۆ بینینی ڕێبه‌ری ژووری بازرگانی هه‌ولێر
------ |
زانیاری ده‌رباره‌ی ژوور و هه‌ولێر |
نرخی دراو |
|
1=1000 |