تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 15 شوبات 2018
 
رۆژانی 12-14/2/2018 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە یاوەری شاندێكی ژوور كە پێكهاتبوون لە سۆران ئەبوبەكر و مەجید سەدیق سێودی جێگرانی سەرۆكی ژوور و باقی محەممەد هادی و سالار جەلال فاتەكە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور بەشداربوون لە كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە وڵاتی كوێت.
لەم كۆنگرەیە نوێنەری زیاتر لە 70 وڵات و 850 كۆمپانیا بەشدارییان تێدا كرد، لەسەر ئاستی عێراقیش 143 بەرپرسی باڵای حكومەت و پەرلەمانتار ولە هەرێمی كوردستانیش دوو وەزیر و سێ پارێزگار و سەرۆكی ژوورە بازرگانیەكان و چەندین وەبەرهێنەر ئامادەی ئەم كۆنگرەیە بوون.
لەم كۆنگرەیە چەندین پرۆژە بۆ وڵاتی عێراق خرانە روو جگە لە پێدانی چەندین بڕە پارە وەكو یارمەتی و وەكو قەرز بۆ وڵاتی عێراق دابین كرا.
جگە لە كۆنگرە بە جیا چەندین دانیشتن لە نێوان بەرپرسانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتان لە لایەك و كۆبوونەوەی رێكخراوە ناحكومی و هاوكارییە مرۆییەكان كە لە عێراق و هەرێمی كوردستان كاردەكەن لە لایەكی ترەوە  ئەنجامدرا.
 سەرۆكی ژووریش جگە لە بەشداربوون لەم كۆنگرەیە بە جیا لەگەڵ بازرگانان و خاوەنكاران و سەرۆكی ژوورە بەشداربووەكانی كۆنگرە كۆبوویەوە، باسی لە رەوشی بازرگانی هەرێم و گونجاوی دۆخی هەرێم كرد بۆ وەبەرهێنان لە گشت سێكتەرەكان.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑