رۆژی 4/3 بە ئامادەبوونی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و بازرگانان و خاوەنكاران لەسەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پاركی شەهید سامی عەبدولرەحمان یەكەمین پێشانگای نێودەوڵەتی لە ساڵی 2015 وە شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێل و كەل و پەلی یەدەگ و جوانكاری كرایەوە.
لەم پێشانگایە 55 كۆمپانیا لە 11 ووڵاتەوە بەشداریان تێداكردووە وە بۆماوەی 3 رۆژ بەردەوام دەبێت.