تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵداوادەكرێت پەرە بە سیستەمی بانكەكان بدرێت

داوادەكرێت پەرە بە سیستەمی بانكەكان بدرێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 19 تشرینی دووەم 2014 11:18

رۆژی 18ی نۆڤەمبەر موەفەق مەحمود بەڕێوبەری بانكی ئەدمیڕاڵا سەردانی ژووری كردو لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لێكرا.

لە دیدارێكدا رەوشی ئابووری ئێستای هەرێمی كوردستان و رۆلی بانكەكان لە دۆخی ئێستا  باسكرا، سەرۆكی ژوور رایگەیاند كەشارێكی وەكو هەولێر بەردەوام لە گەشەسەندن دایە بەڵام ژمارەی بانكەكانی كەرتی تایبەت وەكو پێویست نین هیوای خواست لە ماوەی داهاتوو بانكی تری جیهانی و كەرتی تایبەت هاوشێوەی ئێوە بە سیستەمی پێشكەوتوو بكرێنەوە و ئامادەیی ژووریشی نیشاندا لە هاوكاریكردنی هەموو پاڵپشیەك.

 

ئێوارەی هەمان بە مەبەستی قسەكردن لەسەر كارا كردنی رۆلی بانكەكان

 

دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە جیا سەردانی هەردوو بانكی ئیشی توركی و بانكی ئاشووری كرد.

چۆنیەتی بەڕێوە بردنی ئیش و كارەكانیان و گرنگترین ئەو كۆسپانەی كە دێتە پێشیان بە تایبەتی لە رەوشی ئێستای هەرێم تاوتوێ كرا. سەرۆكی ژوور رایگەیاند كە ئێوە وەكو بانك رۆڵیكی كارا دەبینن لە هەموو كاتێكدا وە باتایبەتیش لەم دۆخەی ئێستا داواشی لێكردن كە بەردەوامبن لە ئیش و كارەكانیان و پەرە بە سیستەمی بانكەكانیان بدەن و بتوانن قەرز بە هاوڵاتیان بدەن بە خستنەسەرێكی كەم لە كۆتایشدا هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و پاڵپشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری بۆ دەربڕین. 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ 1213 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑