تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسەرۆكی ژوور پێشوازی لە شاندێكی ووڵاتی دانیمارك دەكات

سەرۆكی ژوور پێشوازی لە شاندێكی ووڵاتی دانیمارك دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 19 تشرینی دووەم 2014 11:14

رۆژی 17ی نۆڤەمبەر شاندێكی دانیمارك كە پێكهاتبوون لە نیكۆڵای ڤیلۆمسێن سەرۆكی شاند و ئەندامی پەرلەمانی دانیمارك لە هاوپەیمانی سوور – سەوز و ئێڤا فلەیڤهۆڵم راوێژكاری سیاسی لە هاوپەیمانی سوور – سەوز ئالان ئەحمەد نوێنەری ئەنجومەنی پارێزگای كۆپن هاگن مای ئەسلێت رەید بێرگ راوێژكار لە پەرلەمانی ئەوروپا مونەسق لە كاری هاوبەشی كوردی و سۆرێن سۆندەر گارد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئەوروپا سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.

لە دیدارێكدا شاندی میوان روونی كردەوە كە بە مەبەستی بەدواداچوونی رەوشی سەربازی و ئەمنی و مرۆیی و ئابووری سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە تا لە نزیكەوە ئاگاداری بارودۆخەكە بن هەروەها شاندەكە تیشكی خستە سەر ئەوەی كە هەرێَََََََََََََََََََمی كوردستان رووبەرووی تەحەددیاتی جدی بۆتەوە و كەوتۆتە ریزی پێشەوەی شەڕی دژی تیرۆر و باوەشی بۆ سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر كردۆتەوە بۆیە رێز و پێزانین و هاوسۆزی دانیماركی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

لای خۆیەوە سەرۆكی ژوور سوپاسی سەردانی شاندەكەی كردوو هەڵوێستی ئیجابی دانیماركی لەم بارودۆخە بەرز نرخاند دەربارەی كەیسی ئاوارە و پەنابەرانیش روونی كردەوە كە هەرێمی كوردستان وێڕای كەمی و سنوورداریی تواناكان پێشوازی لێكردوون بەڵام پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەگشتی و ووڵاتی عێراق  زیاتر بە هانای ئاوارەكانەوە بچن بۆ نموونە لە شاری دهۆك تا ئێستا لە %50 ی قوتابخانەكان دەوامی تێدا ناكرێت بە هۆی نیشتەجێبوونی ئاوارەكان.

دەربارەی رەوشی ئابووری ئێستای هەرێمیش سەرۆكی ژوور ئاماژەی دا كە ئێستا هەرێمی كوردستان بەهۆی شەڕی دژە تیرۆر و بڕینی بودجە لە لایەن حكومەتی ناوەند كاریگەری كردۆتە سەر زۆرێك لە پرۆژەكان بەڵام ئەمە كاتی یە و هیوامان زۆرە كە بەم نزیكانە رەوشەكە بگەڕێتەوە دۆخی جاران روونیشی كردەوە كە هەرێمی كوردستان لە سێكتەرەكانی نەوت و كشتوكاڵ و گەشتیاری دەوڵەمەندە كۆمپانیا دانیماركییەكان دەتوانن بێن وەبەرهێنان بكەن و بەشدار بن لە ئاوەدانكردنەوە بە تایبەتی لە كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی خۆراك چونكە دانیمارك ئەزموونێكی سەركەوتووی هەیە لەم بوارەدا،هیواشی خواست لە دەرفەتێكی تر سەردانی كوردستان لەگەڵ شاندێكی كۆمپانیاكانی دانیمارك بكەنەوە .

ئه‌م بابه‌ته‌ 1484 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2018 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑