ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژوور ئێوارەخوانێك بۆ قونسوڵی گشتی میسر ساز دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 30 تشرینی یەکەم 2014 09:50
بە ئامادەبوونی دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور و ژمارەیەك لە كونسوڵی وڵاتانی بیانی و عەرەبی وە ژمارەیەك لە بازرگانان و بەڵێندەران و كەسایەتی وەكو رێزلێنانێك لە ئەرك و ماندووبوونی سلێمان عوسمان كە لە ماوەی رابردوو وەكو كونسوڵی گشتی كۆماری میسری عەرەبی لە هەولێر ژوورەكەمان لە رۆژی 29ی ئۆكتۆبەر لە سەنتەری رۆشنبیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئێوارەخوانێكی بۆ سازكرد.
لە وتەیەكیشدا سەرۆكی ژوور پاش بەخێر هاتنی ئامادەبووان رۆڵ وئەرك و ماندووبوونی قونسوڵی میسری بەرز نرخاند لە بەرەوپێش بردنی پەیوەندی بازرگانی نێوان هەردوولا هیوای سەركەوتنیشی بۆ خواست لە ئەركی داهاتووی.
دواتر كونسوڵی گشتی میسر زۆر سوپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری كرد كە بەردەوام هاوكار و پاڵپشتی بوونە لە هەموو كاتێك.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1471 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌