ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

بولگاریا ئامادەكاری بۆ كردنەوەی قونسوڵی خۆی دەكات لە هەولێر

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 25 ئەیلول 2014 10:09
 
رۆژی 22ی ئەیلول دیمیتەر ئۆگرینۆڤ راوێژكارو سەرۆكی بەشی ئابووری لە باڵیۆزخانەی بولگاریا لە عێراق سەردانی ژووری كردو لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و باقی محەممەد هادی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازی لێكرا.
لە دیدارێكدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان كوردستان و بولگاریا كراو بۆ زیاتر پتەوكردنی ئەو پەیوەندییە و بە هێزكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوولا ئۆگرینۆڤ رایگەیاندكە ئامادەكارییەكان بەردەوامن و بەم نزیكانەش بولگاریا قونسوڵی خۆی لە هەولێر دەكاتەوە.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1185 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌