ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

كونسوڵی تازەی ئێران لە هەولێر سەردانی ژووری كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 17 ئەیلول 2014 09:11
رۆژی 16ی ئەیلول دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی لە بارەگای ژوور پێشوازییان لە مورتەزا عیبادی سەركونسوڵی نوێ ی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و شاندی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا سەرۆكی ژوور زۆر بەخێرهاتنی كرد و پیرۆزبایی دەست بەكاربوونی لێكرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەیدا.
لە بەرامبەردا سەركونسوڵ زۆر سوپاسی كرد بۆ ئەم پێشوازییە ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو لە ئەركەكەیدا زیاتر جەخت لە بەرەوپێشبردنی بازرگانی نێوان هەردوولا دەكاتەوە و هەروەها ئامادەیی نیشاندا بۆ چارەسەركردنی هەر گرفتێك كە رووبەرووری بازرگانان دەبێتەوە.
دواتر سەرۆكی ژوور ئاماژەی بە تواناكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارە ئابووریەكاندا بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و پیشەسازی ، ووتیشی ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیاكانی ئێران لە كوردستان وەبەرهێنان دەكەن و ئاڵوگۆڕی بازرگانیش لە نێوان هەردوولا لە ئاستێكی باش دایە ، هیوادارین زیاتر بەرەو پێش بچێت و لایەنی بانكیش بێبەش نەبێت لە كرنەوەی لقەكانیان لە كوردستان چونكە یەكێك لە بەرزكردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕ و بەرەو پێشبردنی بازرگانی بانكە هیوادارین لە ماوەی داهاتوو بانكە ئێرانیەكان لە كوردستان لقەكانی خۆیان بكەنەوە وە ئامادەیی ژووریشی نیشاندا بۆ هەموو هاوكارییەك و هەماهەنگیەك.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1157 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌