ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پیرۆزبایی لە وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 03 ئەیلول 2014 10:33
رۆژی 2ی ئەیلول دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور وە بە یاوەری ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی بە بۆنەی دەست بەكاربوونی وەكو وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی ناوبراویان كردو لە لایەن نەورۆز مەولوود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار پێشوازیان لێكرا.
لە دیدارێكدا ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پیرۆزبایی دەست بەكاربوونی وەكو وەزیر لێكرد و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە  ئەركەكانی دا.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1279 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌