ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

لە داهاتوویەكی نزیكدا ووڵاتی بولگاریا نووسینگەی بازرگانی خۆی لە هەولێر دەكاتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 28 ئاب 2014 07:33
رۆژی 27ی ئاب دیمیتەر ئۆگرینۆڤ سەرۆكی بەشی بازرگانی و ئابووری لە سەفارەتی بولگاریا لە عێراق سەردانی ژووری كردو لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لێكرا.
لە دیدارێكدا ئۆگرینۆڤ باسی لە پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان بولگاریا و عێراقی كردو ووتیشی كە ئەوان هەوڵدەدەن پەرە بە پەیوەندییە بازرگانیەكان بدەن و هەناردەی ووڵاتی بوگاریا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان زیاد بكەن، راشیگەیاند كە لە داهاتوویەكی نزیكدا نووسینگەی بازرگانی ووڵاتی بولگاریا لە هەولێر دەكەنەوە.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور دەست خۆشی لێكردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن وە پاڵپشتی خۆی و ژووریشی نیشاندا بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1122 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 28 ئاب 2014 07:54