ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژوورەكەمان ژەمی بەیانیان بۆ پێشمەرگە دابین دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 27 ئاب 2014 08:15
لە چوارچێوەی هەست كردن بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی ئەنجومەنی كارَگێڕی ژوور هەستا بە تەرخانكردنی بودجەیەكی دیاریكراو بۆ كڕین و ناردنی خۆراكی ژەمی بەیانیان بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە بەرەكانی شەڕدا لە هەردوو میحوەری گوێڕ و مەخموور.
لە مبارەیەوە دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رایگەیاند: هاوكارییەكە بریتی یە لە دابینكردنی ژەمە خۆراكی بە یانیانی زیاتر لە 3000 هەزار پێشمەرگە لە بەرەی مەخمورگوێر، هەر ژەمێكیش لە پێنج جۆر خواردن پێكدێت، دووپاتیشیكردەوە كە ئەو ژەمە خواردنانە لە لایەن تیمێكی تایبەتەوە دابەش دەكرێت كە لە لایەن ژوورەوە پێكهێنراوە، ئەم هاوكارییەش لە 18/8 دەستی پێكردوە و بەردەوامیش دەبێت تا ئەو بودجەیەی كە بۆی تەرخان كراوە نەواو دەبێت .
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 823 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 28 ئاب 2014 07:54