ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 14 ئاب 2014 08:21
بە بۆنەی دەست بەكاربوونی وەكو وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە كابینەی هەشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 12ی ئاب دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە یاوەری ئەندامانی ئەنجومەنی ئەنجوومەنی كارگێڕی ژوور سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویان كرد و لە لایەن عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازییان لێكرا.
ئەنجومەنی كاڕگێڕی ژوور پیرۆزبایی دەست بەكاربوونی لە وەزیر كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست، لە لایەن خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ سوپاسی كردن 
لەمیانەی سەردانەكەیاندا سەرۆكی ژوور تەئكیدی لە سەر درێژەدان بە هەماهەنگی نێوان ژوور و وەزارەتی كشتوكال كردەوە و  هیوای خواست كە هەموو بەیەكەوە بتوانن باشتر خزمەت بە خەڵك و هەرێمی كوردستان بكەن .
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1504 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌