ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پیرۆزبایی لە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 14 ئاب 2014 07:32
 
رۆژی 12ی ئاب دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور وە بە یاوەری ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی بە بۆنەی پیرۆزبایی وەكو وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی وەزارەتیان كردو لە لایەن ساماڵ سەردار وەزیری بازرگانی پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پیرۆزبایی وەكو دەست بەكاربوونی وەزیر لە وەزارەتی بازرگانی لێكرد و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە  ئەركەكانی دا.
لە لایەن خۆشیەوە وەزیری بازرگانی سوپاسی كردن داواشی كرد كە ژوورە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی بازرگانی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بكەن بۆ یارمەتیدانی ئەو ئاوارانەی كە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.
لەمیانەی سەردانەكەیاندا سەرۆكی ژوور تەئكیدی لە سەر درێژەدان بە هەماهەنگی نێوان ژوور و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كردەوە و  هیوای خواست كە هەموو بەیەكەوە بتوانن باشتر خزمەت بە خەڵك و هەرێمی كوردستان بكەن . 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1193 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌