رۆژی 11ی حوزەیران شاندێكی سەنتەری هاریكاری ژاپۆنی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست (JCCME) بە سەرۆكایەتی راوێژكاری سەنتەرەكە تاكاهارو ئیوامۆرا سەردانی ژووریان كردو لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و ئامانجی سەردانەكەیان روونكردەوە كە ئەوان وەكو ئەو سەنتەرە هەوڵ دەدەن كۆمپانیا ژاپۆنیەكان و وەبەرهێنەرە ژاپۆنیەكان بانگێشت بكەن بۆ ئەوەی وەبەرهێنان بكەن لە هەرێمی كوردستان و لقی كۆمپانیاكانیان بكەنەوە چونكە هەرێمی كوردستان شوێنێكی زۆر لە بارە و هەلی كاركردنی تێدا زۆرە.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور سوپاس كردن و هیواشی خواست كە كۆمپانیا ژاپۆنیەكان دووبارە بگەرێنەوە عێراق و هەرێمی كوردستان وە بە گوڕِو تینێكی زیاتر و ژمارەكی زیاترەوە، راشیگەیاند كە ئەوان وەكو ژوور بە هەموو شێوەیەك پاڵپشی و هاوكاریان دەبن.