تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵژمارەیەك خاوەن كارگەی شاری ئەستەنبۆڵ سەردانی ژووریان كرد

ژمارەیەك خاوەن كارگەی شاری ئەستەنبۆڵ سەردانی ژووریان كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 04 ئایار 2014 08:47
رۆژی 4ی ئایار ژمارەیەك خاوەن كارگە كە پێكهاتبوون لە 16 كەس لە بوارەكانی مۆبیلیات و جل و بەرگ لە شاری ئەستەنبۆڵ بە هاوكاری كۆمەڵەی مۆسیادی توركی و بە سەرۆكایەتی ئەحمەد یازیچی ئەندامی ژووری بازرگانی ئەستەنبۆڵ سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە میانەی دانیشتنێكدا شاندی میوان باسیان لە بەرهەمی كارگەكانی خۆیان كرد و خۆشحاڵی خۆشیان بۆ ئەم پێشوازییە دەربڕی روونیشیان كردەوە كە ئەوان بۆ یەكەم جارە سەردانی هەرێم دەكەن و ئامانجیشیان لەم سەردانە بۆ ئاگاداربوونە لە رەوشی بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و هەروەها لە نزیكەوە ئەو بازرگانە كوردانە ببینن كە هاوردەی بەرهەمەكان دەكەن لە توركیاوە بۆ كوردستان تا بەرهەمەكانیان بە گوێرەی ویست و داخوازی ئەوان دروست بكەن.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور زۆر بەخێرهاتنی كردن و ئامادەیی خۆی و ژووریشی نیشاندا بۆ هاوكاریكردن و رێنونی كردنیان ، هیواشی خواست ئەوان وەكو خاوەن كارگە بتوانن نوسینگەیەك لە هەرێم بكەنەوە تاوەكو بازرگانان بەشێوەیەكی ئاسانتر بتوانن كاڵاكان هاوردە بكەن.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1156 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 04 ئایار 2014 09:27

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑