ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەرۆكی ژووری بازرگانی شاری ئامەد سەردانی ژووری كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 15 نیسان 2014 08:49
رۆژی 14ی نیسان ئەحمەد سەیار سەرۆكی ژووری بازرگانی شاری ئامەد بە یاوەری جێگرەكەی سەردانی ژووریان كرد لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
سەرۆكی ژووری بازرگانی شاری ئامەد خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربڕی و ئاماژەی بە رۆڵ و گرنگی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری كرد لە هەرێم و عێراق دا لە هاوكاری كردنی بازرگانان و خاوەن كارانی شاری ئامەد لە هەرێمی كوردستان و عێراق هیواشی خواست پەیوەندی نێوان هەردوو ژوور زیاتر بەرەو پێش بچێت.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور زۆر بەخێرهاتنی كردن و هیوای خواست لەگەڵ ئەو پرۆسەیە ئاشتیەی كە ئێستا لە توركیا بەردەوامە بتوانن پەیوەندییەكان بەهێزتر بكەین بە تایبەتی لەگەڵ كوردستانی باكوور. 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 905 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌