ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێكی بازرگانانی هەولێر لە ئەڵمانیا بەشداری لە كۆنفڕانسێكی ئابووری دەكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 25 ئازار 2014 10:02
لە رۆژانی 11-13ی ئادار شاندێكی بازرگانانی شاری هەولێر كە پێكهاتبوون لە (15)خاوەن كۆمپانیای ناوخۆیی بە سەرپەرشتی (عەبدولكەریم مستەفا) ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەشدارییان كرد لە كۆنفڕانسێك لە شاری میونیخ لە وڵاتی ئەڵمانیا.
كۆنفڕانسەكە دەربارەی (ئابووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) بوو كە لە لایەن رێكخراوی (Numov) رێكخرابوو، شاندی زۆربەی ووڵاتانی عەرەبی و چەندین كۆمپانیای ئەڵمانی لە كۆنفڕاسەكەدا بەشداربوون.
ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووریش ووتەیەكی پێشكەشكردوو تیایدا باسی هەرێمی كوردستانی بەگشتی كرد و چۆنیەتی ئەنجامدانی كاری وەبەرهێنان و یاساو قەبارەی وەبەرهێنانی لە هەرێم بۆ ئامادەبوان سی كردەوە.
پاشان تیشكی خستە سەر ژمارەی ئەو كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیانەی كە لە هەرێم كاردەكەن و ئەوەشی خستە روو كە لە زۆربەی ووڵاتانی دنیاوە چاویان خستۆتە سەر ئەم هەرێمە بۆ دامەزراندنی كۆمپانیا و كاری وەبەرهێنان بە هۆی ئەو ئارامی و ئاسایشە سەقامگیرییەی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە.
هەروەها باسی لە كارو چالاكیەكانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كرد و ئەوەشی روونكردەوە كە هەرێمی كوردستان یەكێتیەكی هەیە بە ناوی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتووە لە ژوورەكانی بازرگانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆك) پاشان داوای لە گشت كۆمپانیا بەناوبانگەكانی ئەڵمانیا و ووڵاتانی عەرەبی كرد كە سەردانی كوردستان بكەن، ژووری بازرگانیش ئامادەیە بۆ هەر هاریكارییەك كە لە توانای دابێت پێشكەش بەوانە بكات كە دەیانەێ لە كوردستان دەست بەكار كردن بكەن . 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1214 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 30 ئازار 2014 10:49