ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێكی ئەندازیارانی شاری كرمانشانی ئێران سەردانی ژووریان كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 09 ئازار 2014 11:00
رۆژی 4/3/2014 شاندێكی شاری كرمانشانی ئێرانی كرد كە پێكهاتبوون لە ژمارەیەك ئەندازیار كە پسپۆڕیان لە بوارە جیاجیاكانی وەكو رێگاوبان و تەكنەلۆجیای زانیاری و بیناسازی بوو، بە سەرۆكایەتی ئەندازیار مەجید نمەكیان بەڕێوبەری جێبەجێكار لە كۆمەڵەی زانیاری لە كرمانشان، سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كاڕگێری ژوور پێشوازییان لێكرا.
شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەم دانیشتنە و هیوایان خواست كە ئەوانیش بە گوێرەی پسپۆڕیان بەشداربن لە كاروانی ئاوەدانكردنەوەی كوردستان، وە داوەتنامەیان پێشكەشی ژوور كرد بۆ بەشداری كردنی بازرگانانی هەرێم لە دوو پێشانگا كە بڕیار وایە لە سەرەتای مانگی مایس و كۆتایی حوزەیران لە شاری تاران ببەسترێت.
لە لایەن خۆشیەوە ماجد جەلال دەست خۆشی لێكردن و پشتگیری ژووریشی بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك و پاڵپشتیەك دەربڕی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 930 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 12 ئازار 2014 06:39