ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

كۆمپانیا بەریتانیەكان لە هاتنیان بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 27 شوبات 2014 08:24
ئێوارەی 23/2/2014 لە سەنتەری رۆشنبیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر شاندێكی بازرگانی كە پێكهاتبوون لە 13 كۆمپانیای جۆراو جۆر بە سەرۆكایەتی خاتوو مالوزین دی شازال بەڕێوبەری پرۆژەكان و پەیوەندییە حكومیەكان لە دامەزراوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بازرگانان و خاوەن كۆمپانیا ناوخۆییەكان لە لایەن فیدائەدین گەردی، حاجی كەمال و مەلا مەجید ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور وە ژمارەیەك لە و كارمەندان و بەڕێوبەرانی ژوور بازرگانانی هەولێرپێشوازیان لێكرا.
لە ووتەیەكدا فیدائەدین گەردی زۆر بەخێرهاتنی كردن و روونیشی كردەوە كە هاتنی شاندێكی بازرگانی لەو شێوەیە ئەوە نیشان دەدات كە پەیوەندییەكان رۆژ بە رۆژ بەرەوپێش دەچێت و پاشان چۆنیەتی كاركردن و وەبەرهێن لە هەرێمی كوردستانی بۆ ئامادەبووان روون كردەوە و وە سوپاسی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قونسوڵی بەریتانیای لە هەولێر كرد لەبەر ماندوبوونیان   لە هێنانی شاندی بازرگانی و وەبەرهێنەرانی بەریتانی بۆ هەرێم.
پاشان خاتوو مالوزین زۆر سوپاسی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژووری بازرگانی هەولێری كرد كە هەمیشە هەوڵیان داوە دانیشتنی لەو شێوەیە رێكبخەن لە نێوان بازرگانانی هەردوولا. 
پاشان ئامادەبووان هەریەكە و خۆیی و كارو پیشەی كۆمپانیاكەی ناساند و دانیشتنەكە بە پرسیار و بیر و را گۆڕینەوە دەوڵەمەندتر كرا.
شایانی باسە ئەم شاندە بە هاوكاری نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەریتانیا و دامەزراوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رێكخرابوو.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 898 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌