ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

لقێكی كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی تایبەت بە رۆنی ئۆتۆمبێل كرایەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 27 شوبات 2014 08:22
رۆژی 23/2/2014 لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و فیلیپ قابوس بەڕێوبەری جێبەجێكار لە كۆمپانیای تۆتاڵ و بەڕێوبەرانی كۆمپانیای سەفین و ژمارەیەك لە بازرگان پیشەساز و خاوەن كۆمپانیا رێورەسمی كردنەوەی لقێكی تۆتاڵ تایبەت بە گۆڕینی رۆنی ئۆتۆمبێل بە هاوكاری كۆمپانیای سەفین بۆ بازرگانی گشتی بەڕێوەچوو.
لە لێدوانێكشیدا تایبەت بە ماڵپەڕی ژوور بەڕێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای تۆتاڵ ووتی: بە هۆی ئەو بوژانەوە ئابووریەی كە هەرێمی كوردستان بەخۆیەوە بینیوە ژمارەی ئۆتۆمبێل لە زۆربووندایە ئێمە بە هاوكاری كۆمپانیای سەفین ئەو پرۆژەیەمان كردەوە, وە ئارامی و ئاسایشی هەرێم گرنگترین فاكتەر بووە، وە روونیشی كردەوە كە خەڵكانی هەرێم بە دوای بەرهەمی چاك و نایابدا دەگەڕێن ئێمەش رۆنەكانمان لە پێشبڕكێ ی فۆرمولا وەن و راڵی و چەندەها پێشبڕكێی تری بەناوبانگی جیهانیدا پێگەی خۆی هەیە ، ئەوەش نایابی بەرهەمەكانمان دەردەخات و دەمانەوێت خەڵكانی هەرێمیش بێبەش نەبن لە بەرهەمەكانمان.
هەروەها سەبارەت بە كردنەوەی لقی ریان لە شارەكانی تری كوردستان، فیلیپ ووتی: ئێمە ئەو شارانە هەڵدەبژێرین كە قەرەبالغ و گەورەن وە ئارامی و ئاسایش تیایاندا بەرقەرارە ، ووتیشی لە ماوەیەكی كورتدا لقێكی ترلە شاری سلێمانی دەكەینەوە.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 950 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌