ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی شاری (ئەردەهان) ی توركیا سەردانی ژووریان كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 27 شوبات 2014 08:20
رۆژی 22/2/2014 شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی شاری (ئەردەهان) ی توركیا بە سەرۆكایەتی چێتین دەمیرچی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەردەهان سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن فیدائەدین گەردی و سەركەوت جەمال ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم پێشوازییە دەربڕی و روونیشیان كردەوە كە ئەوە یەكەم جارە سەردانی هەرێم بكەن و ئامانجیشیان لەم سەردانە زیاتر یەكتر ناسینە لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكانی هەرێم و دواتر بە شاندی جیا جیا سەردانی هەرێم دەكەن بۆ ئاگادار بوون هەلی كار لە هەرێمی پێدەدرێت.
وە هیواشیان خواست ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریش سەردانیان بكەن و شاندی بازرگانی بهێنن و بتوانن وەبەرهێنان بكەن.
لە لایەن خۆشیانەوە ئەندامانی ژوور زۆر بەخێرهاتنیانی كردن و هیوایان خواست ئەم سەردانە ببێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا بتوانن شاندی جیاواز لە بواری جیاواز بهێننە هەرێم و وە روونیشیان كردەوە گرنگترین بواریش كە حكومەت گرنگی پێبدات بوارەكانی پیشەسازی, كشتوكاڵ و گەشتیارین هیواشیان خواست كە بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان.
شایانی باسە شاری ئەردەهان دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی توركیا و بە كشتوكاڵ و ئاژەڵداری بەناوبانگە بەهۆی بەرزی زۆری لە ئاستی دەریا زستانی سارد و سەختی چەندین جۆری گوڵ و گیای دەگمەنی لێ دەڕوێت بۆیە هەنگوین و شیری ئەم ناوچەیە تامێكی تایبەتی خۆی هەیە و جیاوازە.
  
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 911 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌