ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

بە بەشداری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، سیمینارێك لەسەر چۆنیەتی بە ئەندامبوونی بازرگانان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی دوبەی سازكرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 19 شوبات 2014 09:58
رۆژی 17/2 بە ئامادەبوونی راشد ئەلمەنسوری كونسوڵی گشتی میرنشینی عەرەبی ئیمارت لە هەرێم و ژمارەیەك لە ئەندامانی هەردوو ژووری بازرگانی و پیشەسازی دوبەی و هەولێر و ژمارەیەك لە بازرگانان، لە سەنتەری رۆشنبیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سیمینارێك لەسەر چۆنیەتی بە ئەندام بوونی بازرگانان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی دوبەی سازكرا.
لە وتەیەكیشدا فیدائەدین گەردی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور دەست خۆشی لێكردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە هەمان كاتیشدا هیوای ئەوەی خواست كە نوسینگەی ژووری دوبەی لە هەولێر ببێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی بازرگانان و وەبەرهێنەرانی كورد بتوانن لە رێگای ئەوەوە پەیوەندیە بازرگانی و ئابووریەكانیان لەگەڵ ئیمارات و سەرجەم بازرگانان كە ئەندامن لەو ژوورە بەهێزتر بكەن.
دواتر لە لایەن ئامادەبووانەوە چەندین پرسیار و تێبینی و بیر و را ئاڵو گۆر كران. 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 919 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 27 شوبات 2014 08:20