ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

گۆڤاری (المغترب)ی لوبنانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ سەرۆكی ژوور ئەنجامدا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 16 شوبات 2014 10:51
رۆژی 12/2/2014 گۆڤاری (المغترب)ی لوبنانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ سەرۆكی ژوور ئەنجامدا. لەم چاوپێكەوتنەدا سەرۆكی ژوور ئامانج و رۆلی ژووری بازرگانی بۆ روونكردنەوە. باسی كارو چالاكیەكانی ژووری بۆ كرد، ووتیشی پێشوازی لە هەموو كەسێك یاخود كۆمپانیایەك دەكەین كە بیەوێت وەبەرهێنان لە هەرێم بكات و ئەوەشی روون كردەوە لە ئێستادا %85 وەبەرهێن لە هەرێم خۆماڵین.
سەبارەت بە پەیوەندی ژوور لەگەڵ ژووری ووڵاتانی عەرەبی، سەرۆكی ژوور ووتی: هەوڵمانداوە لەگەڵ هەموو ژوورەكانی عەرەبی پەیوەندی ببەستین و لەگەڵ هەمووشیان پەیوەندی باشمان هەیە، نموونەش كردنەوەی نوسینگەی ژووری بازرگانی دوبەی بوو لەم دواییەدا.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 824 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌