تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵ یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی هەرێم پرۆتۆكۆلێكی پەیوەندی لەگەل یۆنانیەكان ئیمزا دەكات

یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی هەرێم پرۆتۆكۆلێكی پەیوەندی لەگەل یۆنانیەكان ئیمزا دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 16 شوبات 2014 10:49
 یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی هەرێم پرۆتۆكۆلێكی پەیوەندی لەگەل یۆنانیەكان ئیمزا دەكات 
رۆژی 10/2/2014 شاندێكی هاوبەشی حكومی و بازرگانی یۆنان بەسەرۆكایەتی خاتوو ماگدالینی كاراكۆلی بریكاری ئەمینداری گشتی پەیوەندی ئابووری و پێشخستنی هاوكاری دەرەوەی یۆنان بە یاوەری نیكۆلاس دۆكاس قونسولی ئابووری و بازرگانی یۆنان لە هەولێر سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان كرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ئەندامانی كارگێری و ژمارەیەك بازرگان پێشوازییان لێكرا , شاندەكە سەرۆكی ژووری پیشەسازی بچووك و مامناوەندی شاری تیسالونیكی ولاتی یونان و ژمارەیەك لە خاوەن كۆمپانیا و بازرگانانی لە خۆ گرتبوو .
لە دانیشتنێكدا سەرۆكی ژوور پاش بەخێرهاتن ووتەیەكی پێشكەش كردوو تێیدا باسی كورتەیەكی مێژووی نێوان هەردوو ووڵات كردوو، بەرەپێدانی ئابووری نێوان هەردوولاشی لە كاتێكی وادا بە ئیجابی وەسفكرد.
روونیشی كردەوە لەبەر باری ئاسایش و هەلی زۆری كار لە كوردستان و پشتگیری حكومەت وا دەكات هەرێمی كوردستان ببێتە ناوچەیەكی گرنگ بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی تا سەرمایەكانیان وەگەربخەن.
ووتیشی حكومەتی هەرێم بە پەرۆشەوە تەماشای ئەو خزمەتە دەكات و هەوڵ دەدات پەیوەندییەكی باش لەگەڵ ووڵاتان دروست بكات و بەتایبەتیش ووڵاتانی ئەوروپی، بۆ سوود وەرگرتن لە زانیاری و شارەزایی ئەو ووڵاتانە.
 شاندی میوانیش ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە هەرێم بكەن و راشیانگەیاند كە سەفیری یۆنان پێیانی راگەیاندووە كە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر هێزێكی باشی هەیە, وە ئامانجیان لەو سەردانە ئیمزاكردنی پرۆتۆكلی لێكگەیشتنە لە نێوان هەردوولا و پێكەوە كاربكەن، پەیوەندییەكی باش دروست بێت وە باسی ئەو كێشە ئابووریەشی كرد كە ماوەیەك بوو یۆنان و چەند ووڵاتێكی ئەوروپی گرتبۆوە, ووتی كە ئێستا لەو كێشەیە دەرچووینە و حكومەتیش بە هەموو شێوەیەك پشتگیری ئابووری دەكات و كارئاسانی بۆ بازرگانان دەكات, وە زۆر سوپاس و دەست خۆشیان لە ئەندامان و سەرۆكی ژوور كرد بۆ ئەو هەوڵ و كۆششانەی كە پێشكەش دەكەن.
پاشان ئامادەبووان هەریەكەو خۆیان ناساند و پاش پرسیار و بیروڕا گۆڕینەوە پرۆتۆكۆلی پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و ووڵاتی یۆنان ئیمزاكرا.
سەرۆكی ژوور بۆ دەزگاكانی راگەیاند ووتی: ئیمزاكردنی پرۆتۆكۆلی پەیوەندی خزمەتێكی گەورە بە ئابووری هەردوولا دەكات و جموجۆڵە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ووڵاتی یۆنان زیاد دەكات, هاوكات رێگە خۆشكەریش دەبێت بۆ پێدانی ڤیزای یۆنان بەو كەسانەی دەیانەوێت سەردانی ئەو ووڵاتە بكەن, كە پێشتر بە ئەستەم ڤیزای یۆنان دەست دەكەوت.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 868 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2009 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑