ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

هۆڵەندییەكان بە نیازن جموجۆڵە بازرگانیەكانیان لەگەڵ كوردستان چالاك بكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 17 کانونی یەکەم 2013 08:33
رۆژی 16/12/2013 لە سەنتەری رۆشنبیری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و خاتوو ژینیت سیپن باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق و یۆرگن هاوس بەڕێوبەری نووسینگەی باڵیۆزی هۆڵەندا لە هەولێر و بە سەرپەرشتی رێكخراوی ئابووری كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری ژوورو بازرگانانی ناوەخۆ كۆنفڕانسێك دەربارەی پێشخستن و كاراكردنی كۆمپانیا هۆڵەندییەكان لە كوردستان بەڕێوەچوو.
سەرەتا سەرۆكی ژوور ووتەیەكی پێشكەش كردوو بەخێرهاتنی كردن داوای كرد كە ئەوان وەكو باڵیۆز هاوكاربن بۆ هێنانی كۆمپانیا هۆڵەندییەكان بۆ هەرێم بۆ وەبەرهێنان و داواشی كرد كە ئاسانكاری بۆ خەڵكانی هەرێم بكرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوو لە هەولێر ڤیزای هۆڵەندا وەربگرن ، هەروەها ووتیشی ئێمە دەزانین هۆڵەندا یەكێكە لە ووڵاتە پێشەنگەكان لە بازرگانی و كوالێتی بەرز لە هەموو بوارێك بەتایبەتی لە بواری كشتوكاڵ و دروستكردنی بەنداو و كوردستانیش ئێستا زۆر پێویستی بەو جۆرە پرۆژانە هەیە.
دواتر باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق زۆر سوپاسی سەرۆكی ژووری كرد بۆ ئەم پێشوازییە و پاشان سەرسامی خۆی دەربڕی بە پێشكەوتنەكانی هەولێر و ووتیشی ئێستا ئێمە زۆر بە چڕی كاردەكەین و لە هەوڵداین بۆ ئەوەی بتوانین لە هەولێرەوە ڤیزە بە هاوڵاتیانی كوردستان بدەین ، وە هەوڵدەدەین ژمارەی بازرگانانی هۆڵەندا زیاتر بكەین بۆ ئەوەی وەبەرهێنان بكەن لە كوردستان ،  پاشان بە كورتی باسی لە جوگرافیای هۆڵەندا.
دواتر بەڕێوبەری نوسینگەی باڵیۆزی هۆڵەندا لە هەولێر بە داتاشۆ زانیاری زۆری لەسەر كاڵا و كار و بازرگانی لە هۆڵەندا روون كردەوە.
پاشان نوێنەری رێكخراوی ئابووری كوردستان كە رێكخراوێكە لە لایەن چەند گەنجێكی كوردی نیشتەجێ ی هۆڵەندا و بەهاوكاری باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دامەزراوە باسی پرۆژەكانی خۆیان كرد ووتیشی ئێمە ئامانجمان دروستكردنی پردێكی پەیوەندییە لە نێوان بازرگانانی هۆڵەندا و كوردستان.
دواتریش گفتوگۆیەكی كراوە لە نێوان ئامادەبووان بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری و بەستنی پەیوەندی لە نێوانیاندا بەڕێوەچوو .
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1115 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 18 کانونی یەکەم 2013 10:28